مزگەوتی ئەقسا کە لەژێر داگیرکاری سەهیۆنییەکاندایە ٦ ڕۆژە داخراوە

مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیرکراو ٦ ڕۆژە لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە داخراوە.
رژێمی سەهیۆنی کە لە ١٣ی حوزەیران هێرشی کردە سەر ئێران، لەو کاتەوە تا ئێستا ڕێگەی بە چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا نەداوە.
رژێمی سەهیۆنی کە "باری نائاسایی"ی لە ناوچەکە راگەیاندووە و رێگە نادات خەڵکی شاری قودسیش بچنە ناو مزگەوتی ئەقسا.
تەنها کارمەندانی ئیدارەی وەقفەکان کە بەرپرسیارن لە کارپێکردنی مزگەوتی ئەقسا، ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە ژوورەوە.
لە ئێستادا تەنها ژمارەیەکی کەم لە کارمەندانی ئیدارەی دامەزراوەکان دەتوانن لە مزگەوتی ئەقسا نوێژ بکەن.
رژێمی سەهیۆنی کە هەروەها سنووردارکردنی بۆ گواستنەوەی گشتی لە سەرانسەری قودسدا سەپاندووە، لە زۆر شوێنی شاری کۆنیشدا خاڵی پشکنینی داناوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.
جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و پشتگری گشتی خۆیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و خانووی شەهید سامر حوسێنیان ڕوخاند.