لانیکەم ٣٦ سەهیۆنی لە بیرالسبع برینداربوون: ناوەندی تەکنۆلۆژیای گرینگ کرایە ئامانج

مووشەکێک کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی کرابوو، ڕاستەوخۆ بەر بیرالسبع (بەرشەبا) کەوت. ڕۆژنامە داگیرکەرەکان بڵاویان کردەوە کە لانیکەم ٣٦ دانیشتوو لە هێرشەکەدا بریندار بوون و هەندێک لە بریندارەکانیش باری تەندروستییان سەختە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان و میدیاکانی داگیرکەر رایانگەیاند، ئەو ناوچەیەی کە مووشەکەکە بەرکەوتووە، ناوچەیەکی گرینگ بووە کە تەکنەلۆژیای بەرز و ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ناوەندی توێژینەوەی پێشکەوتووی تێدا هەڵکەوتووە.
هەروەها هێڵی ئاسنی داگیرکەر رایگەیاند کە وێستگەی شەمەندەفەری بیرالسبع بەهۆی زیانەکانەوە داخراوە.
شارەوانی بیرالسبع رایگەیاند، مووشەکەکانی ئێران راستەوخۆ بەر ناوچەکە کەوتوون و زیانەکانیش بەرفراوان بوون.
بەشێک لە باڵەخانەکانی ناوچەکە بە تەواوی وێران بوون، هاوکات ئاگر و زیانی ماددی زۆریش راگەیەندراوە.
کەناڵی ١٢ تەلەفزیۆنی داگیرکەران رایگەیاند کە هیچ سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی نییە کە بتوانێت مووشەکەکە رابگرێت.
ئەم هێرشە دووەم هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بوو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا.
ڕۆژی پێشتریش شاری ڕامات گان کەوتبووە بەر هێرشی مووشەکی هاوشێوە.
چاپەمەنی داگیرکەر باس لەوە دەکات کە ئێران بە ئامانجگرتنی ژێرخانە هەستیارەکانی ناوچەکە بەم هێرشانە توانیویەتی سیستمە ئەمنیەتییەکانی رژێمی سەهیۆنی بەدەر بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ مووشەکەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کران.
گەلی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تارانی پایتەخت رێپێوانی تۆڕەیی و سەرکەوتنیان رێکخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تل سەبعە لە ناوچەی نەگێڤی داگیرکراو، دوو خوشکی تەمەن ١٨ و ٢٠ ساڵان کوژران.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو ئەوەیە کە دوژمن بێ مەرج ڕابگرێت لە هێرشەکانی و گەرەنتییەکی پتەوی بدات کە سەرگەرمیی تیرۆریستانی سەهیۆنی بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێبێت."