رژێمی داگیرکەر لە ئەلخەلیل ٣٠ فەلەستینی دەستبەسەر دەکات: هەنێکیان منداڵن

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر پارێزگای ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا لانیکەم ٣٠ فەلەستینی دەستبەسەر کران کە هەنێکیان منداڵن.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر قەزای حەلحول لە باکووری ئەلخەلیل و ١١ کەسیان دەستبەسەر کرد. لە شاری ئەلخەلیلیش ٦ کەس دەستبەسەر کران.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە قەزای دورا لە باشووری ئەخەلیل ٣ منداڵی فەلەستینیان ڕفاند. لە قەزای زاهرییە کەسێک و لە قەزای ئیزنا ٩ کەس دەستبەسەر کران.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن، لە کاتی هێرشەکەدا لە فەلەستینییەکان دراوە و دواتر دەستبەسەر کراون.
هەروەها داگیرکەران لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی ئەلخەلیل سەیتەرەیان دانا و رێگای هاتوچۆ بۆ زۆر گوند و شارۆچکەی بە بەربەستەکان داخست.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ مووشەکەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کران.
گەلی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تارانی پایتەخت رێپێوانی تۆڕەیی و سەرکەوتنیان رێکخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تل سەبعە لە ناوچەی نەگێڤی داگیرکراو، دوو خوشکی تەمەن ١٨ و ٢٠ ساڵان کوژران.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو ئەوەیە کە دوژمن بێ مەرج ڕابگرێت لە هێرشەکانی و گەرەنتییەکی پتەوی بدات کە سەرگەرمیی تیرۆریستانی سەهیۆنی بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێبێت."