ڕۆژی ٩یەمی جەنگ: رژێمی سەهیۆنی هێرشی کردە شاری قوم و ئێران تەلئەبیبی مووشەکباران کرد

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٩ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر ئێران. فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر باڵەخانەیەکی مەدەنی لە شاری قومی کردە ئامانج. لە بەرامبەردا ئێران شاری تەلئەبیبی بە مووشەکەکانی بالیستیک کردە ئامانج.
بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ئێران، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر باڵەخانەیەکی مەدەنی لە گەڕەکی سالارییەی شاری قوم. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێکی ١٦ ساڵە شەهید بوو و ٢ مەدەنی بریندار بوون.
لە بەرامبەردا ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە مووشەک ئاراستەی تەلئەبیب کرد. لە تەواوی شەوی ئاگادارکەرەکان دەنگیان دەدا و سیستەمی بەرگری ئاسمانی چالاک کرابوو.
لە کاتەکانی شەو فڕۆکەکانی جەنگی سەهیۆنی جارێکی دیکە دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران کرد. سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەوڵی رێگریکردن لە مووشەکەکان کرد. لە هەنێک ناوچەکان دەنگی تەقینەوە بیسترا.
بە پێی راگەیەندراوی داگیرکەران هێرشەکەیان بە زیاتر لە ٣٠ مووشەک ئەنجام دراوە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کەناری غەززە تاقیکردنەوەی تەواوکردنی ئامادەیی لە ژێر ڕێوشوێنەکانی چڕی ئەمنی بەڕێوەچوو. بەڵام قوتابییەکانی غەززەیی بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئەمساڵیش لە پەروەردەیی بێ بەش مانەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵێکی دابەشکردنی هاوکاری ٢١ فەلەستینی شەهید بوون.
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف راگەیاند، "ئەگەر گەماڕۆی سەر غەززەی کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە بەردەوامە هەڵنەگیرێت منداڵەکان دەست دەکەن بە مردن لە تینوێتی."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩ ڕۆژە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیلیان داخستووە و رێگە بە ئەنجامدانەوەی نوێژ لە مزگەوتەکە نادەن.