رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی: ٢١ شەهید

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵێکی دابەشکردنی هاوکاری ٢١ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژییەکان لە کەناری غەززە. لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت ئەو کەسانە دەکرێنە ئامانج کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکارییەکانن. لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆ ئەنجام درا لانیکەم ٢١ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە ڕۆژئاوای شاری رەفەح ٦ مەدەنی شەهید بوون و لانیکەم ١٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە نوسەیرات ٥ فەلەستینی شەهید بوون و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گەڕەکی زەیتوون لە باشووری شاری غەززە ٣ کەس شەهید بوون. بەشێکی گەورەی بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی ئەلئەهلی لە شاری غەززە.
لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی شوجاعیە ٣ فەلەستینی شەهید بوون کە برای یەکتر بوون. لە دوای خانەوادەکە تەنها خانوویێکی ڕوخاو و فرمێسک مایەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٨٦ هەزار فەلەستینی شەهید و بریندار بوون. بەشێکی گەورەی شەهیدەکان ئافرەت و منداڵن. هەروەها زیاتر لە ١١ هەزار کەس بێ سەروشوێنن و بە ملیۆنان کەس ئاوارە بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکاندا کە لە ماوەی ٩ ڕۆژی رابردوودا ئەنجامیان داوە، بە گشتی ١٤٨ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە پەیوەندییان بە مۆسادەوە هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا ٤٣٠ مەدەنی شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە. لە کاتی هێرشەکاندا ٣ نەخۆشخانە و ٦ ئەمبۆلانس کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٩٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ١٣٨ کەس.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمان کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و وتی، "پێویستە ڕێپێوانی ویژدانی جیهانی وەک لافاوێک گەشە بکات و هەموو کەسێک لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە پشتیوانی ئەم ڕێپێوانە بکات."