هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای نیجەر: ٣٤ کوژراو

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە قەزای بانیبانگۆ لە ڕۆژئاوای نیجەر لانیکەم ٣٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگری نیجەر راگەیاند، هێرشەکە لە لایەن سەدان چەکدار بۆ سەر بنکەی سەربازی لە قەزای بانیبانگۆ لە نزیکەی سنووری مالی ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٤ سەرباز کوژراون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی فەرمی وڵات، هێرشەکە لە لایەن سەدان سەربازی بەکرێ بە ٨ ئۆتۆمبێل و زیاتر لە ٢٠٠ ماتۆرسیکلێت ئەنجام دراوە.
وەزارەتەکە باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٤ سەرباز کوژراون و ١٤ سەربازیش بریندار بوونەتە و هەروەها دەیان هێرشکاریش کوژراون.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، هێزی زیاتر ناردراوە بۆ ناوچەکە و ئۆپڕاسیۆن بۆ دۆزینەوەی هێرشکارەکان لە ئاسمان و زەوی بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کەناری غەززە تاقیکردنەوەی تەواوکردنی ئامادەیی لە ژێر ڕێوشوێنەکانی چڕی ئەمنی بەڕێوەچوو. بەڵام قوتابییەکانی غەززەیی بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئەمساڵیش لە پەروەردەیی بێ بەش مانەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵێکی دابەشکردنی هاوکاری ٢١ فەلەستینی شەهید بوون.
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف راگەیاند، "ئەگەر گەماڕۆی سەر غەززەی کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە بەردەوامە هەڵنەگیرێت منداڵەکان دەست دەکەن بە مردن لە تینوێتی."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩ ڕۆژە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیلیان داخستووە و رێگە بە ئەنجامدانەوەی نوێژ لە مزگەوتەکە نادەن.