ئاگربەست لە نێوان ئێران و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی

ئاگربەستی راگەیەندراوی نێوان ئێران و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ بەکاتی ناوخۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کاتێکدا ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاند کە ئاگربەست دەستیپێکردووە، تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن لایەنەکانەوە نەدراوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس لە پۆستەکەیدا رایگەیاندووە کە "لە دوایین هێرشی ئێراندا کوژراو و برینداری زۆر لە نێو سەهیۆنییەکاندا هەبووە" و ئاگربەست لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ بە کاتی تاران دەستیپێکردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رایگەیاند کە هێرشێکی نوێی مووشەکی لە ئێرانەوە بۆ ناوچەکانی باکوور پاش ماوەیەکی کەم لە راگەیاندنی ئاگربەست دەستی پێکرد. بەهۆی هێرشەکانەوە لە هەندێک ناوچە ئاگادەرکەرەکان لێدراوە و باس لەوە دەکرێت کە لە ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی ئێراندا کوژراو و بریندار هەبووە.
شەوی رابردوو دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رژێمی داگیرکەر و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی "تەواو و بێ کەم و کورتی" رێککەوتوون و بەمەش کۆتایی بە شەڕەکە هێنا.
سەرەڕای بانگەشەی ئاگربەست، لێدوانی هاوبەشی لایەنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گرژیی ناوچەکە هێشتا بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە ئاگربەستەکەیان قبوڵ کردووە و وتی، "ئێمە ئاگربەست قبوڵ دەکەین، ئەگەر ئیسرائیل هێرش نەکات، هێرش ناکەین، ئەوە ئیسرائیل بوو شەڕی دەستپێکرد."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆکانی ئۆپڕاسیۆنەکانی "بەردەکانی داوود" بڵاو دەکات کە تێدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
لە شاری تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران و شارەکانی دیکەی وڵات ئاهەنگی سەرکەوتنی ئێران لە دژی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بەڕێوەچوو.
سەردار ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە گوایە لە هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا کوژرا، لە بۆنەیەکی جەماوەریدا لە تاران بینرا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ٨٤٨ کەس.