رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی کە چاوەڕوانی یارمەتین: ٢٠ شەهید

بەناو سوپای رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی هێرشێکی دیکەی کردە سەر فەلەستینییەکانی چاوەڕوانی یارمەتی مرۆیی لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە. لەو هێرشەدا ٢٠ کەس شەهید بوون و ٢٤٦ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە تەندروستییەکانی فەلەستینەوە دەستکەوتوون، هێرش کرایە سەر خەڵکی مەدەنی کە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون لە نزیک ڕێڕەوی نەتزەریم لە کەرتی غەززە.
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٠ کەس شەهید بوون و ٢٤٦ کەسیش بریندار بوون.
ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی ناوچەکە، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی بەشێک لە بریندارەکان سەختە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە بەناو سوپای رژیمی تیرۆریستی خەڵکی مەدەنی بکاتە ئامانج. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤، لە ئەنجامی تەقەکردن لە فەلەستینیەکان کە هەوڵی گەیشتن بە بارهەڵگرەکانی فریاگوزارییان دەدا لە باکووری غەززە، ١١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٧٦٠ کەسیش برینداربوون. ئەو هێرشە بە "کۆمەڵکوژی یارمەتییەکان" ناوزەد کرا و لە سەرانسەری جیهاندا کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.
لە مانگەکانی ئازار و نیساندا هێرشی هاوشێوە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە چاوەڕێی یارمەتی بوون رووی دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ٨٤٨ کەس.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دونیا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو شەڕ دەچێت و هۆشداری دایەوە کە "ڕەنگە سبەی درەنگ بێت."
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە گوندی کەفر مەلیک لە باکووری ڕۆژئاوای شاری رامەلڵا منداڵێکی فەلەستینی شەهید بوو.