پەیامی سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران: ڕەنگە سبەی درەنگ بێت

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دونیا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو شەڕ دەچێت و هۆشداری دایەوە کە "ڕەنگە سبەی درەنگ بێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران و لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند، "پێش لەوەی ئەم ئاگرە تەواوی دونیای بسووتێنێت دەبێت ئەو مرۆڤانەی لایەنگری ئاشتی، سەقامگیری، مرۆڤایەتی و دادپەروەرین پشتیوانی لەیەکتر بکەن و هەرچی زووە ئەم ئاگرەی فیتنە بکوژێنن. ئەگەنا ڕەنگە سبەی درەنگ بێت."
"ئەم هێرشە تەنها بۆ سەر ئێران ئەنجام نەدراوە"
یاپجیئۆغلو لە سەرەتای راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوە کرد، "بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی زەلیلانەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی ناوۆکی ئێران دەکەم. ئەمریکای کە هەڵگری هەموو جۆرە چەکێک بۆ خۆی ئاسایی دەبینێت ڕۆڵی پارێزوانی دونیای لە خۆیدا دەبینێت و سەروەری ئێرانی پێشێل کردووە و جارێکی دیکە نیشان داوە کە ئامانجەکەی ئەوەیە ناوچەکە بکشێتەوە ناو ئاڵۆزی. ئەم هێرشە تەنها بۆ سەر ئێران ئەنجام نەدراوە؛ ئەم هێرشە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر تەواوی جوگرافیای ئیسلام و مرۆڤایەتی ئەنجام دراوە. ئەمریکای کە پێشتر بە بیانووی 'چەکی لەناوبردنی گشتییان هەیە' عێراقیان داگیر کردبوو و خوێنی ملیۆنان مرۆڤی ڕژتبوو، ئەمڕۆ دەیەوێت هەمان شتەی لە ئێران دووبارە بکات."
"ڕووی راستەقینەی بیری ئیمپریالیست"
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەم و تەنها وڵاتێک کە چەکی ناوۆکی بەکارهێناوە ئەمریکایە و وتی، "ڕێکخراوی تیرۆری سەهیۆنیش خاوەن چەکی ناوۆکییە. رژێمی سەهیۆنی جگە لە چەکەکانی کۆنوالسیۆنێل، بە چەکەکانی کیمیایی و لەناوبردنی گشتی بەردەوامە لە جینۆسایدکردنی بێ تاوانەکان لە غەززە. لەگەڵ ئەم رەوشە موناقەشە لەبارەی خاوەنبوونییان لە چەکی ناوۆکی و کۆمەڵکوژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ناکرێت. تەنها دەوترێت کە بەرنامەی ناوۆکی ئێران کە بۆ ئامانجەکانی ئاشتیانە بەکاردەهێنرێت و لە ژێر چاودێری نێودەڵەتی ئەنجام دەدرێت خەتەرناکە و گوایە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی لە ژێر ئەم خەتەر ڕزگار بکەن 'هێرشەکانی خۆپارێزی' ئەنجام دەدەن. ئەم هێرشە جارێکی دیکە رووی راستەقینەی بیری ئیمپریالیست نیشان داوە."
"خزمەتکاری سەهیۆنییەکان ئەمریکایە"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "ئەوەی بە ڕاستی بۆ مرۆڤایەتی خەتەرناکە ئەمریکای شەیتانی گەورەیە کە بە هێرشکاری و نەناسینی یاساکان ناسراوە و سەگی هارە کە خاوەن چەکەکانی لەناوبردنی گشتی و جینۆسایدە. رژێمی تیرۆری رێخکراوی تیرۆرستی سەهیۆنی جینۆسایدکار گەورەترین بەربەستە لە بەرامبەر ئاشتی و سەقامگیری. سەهیۆنیزم و ئەمریکای خزمەتکاری سەهیۆنیزم گەورەترین و نزیکترین هەڕەشەن لە بەرامبەر ئاشتی جیهانی."
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی تاریک دەیانەوێت دونیا بەرەو شەڕ ڕابکێشن و وتی، "پێش لەوەی ئەم ئاگرە تەواوی دونیای بسووتێنێت دەبێت ئەو مرۆڤانەی لایەنگری ئاشتی، سەقامگیری، مرۆڤایەتی و دادپەروەرین پشتیوانی لەیەکتر بکەن و هەرچی زووە ئەم ئاگرەی فیتنە بکوژێنن. ئەگەنا ڕەنگە سبەی درەنگ بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ٨٤٨ کەس.
بەناو سوپای رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی هێرشێکی دیکەی کردە سەر فەلەستینییەکانی چاوەڕوانی یارمەتی مرۆیی لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە. لەو هێرشەدا ٢٠ کەس شەهید بوون و ٢٤٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە گوندی کەفر مەلیک لە باکووری ڕۆژئاوای شاری رامەلڵا منداڵێکی فەلەستینی شەهید بوو.