کۆرپەیەکی دیکە لە غەززە بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانی لەدەستدا

منداڵێکی دیکەی ساوا لە کەرتی غەززە کە لە ژێر گەمارۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدایە، بە هۆی برسێتی گیانی لەدەست داوە.
جوری ئەلمیسری تەمەن ٣ مانگ لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە دەژی و بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانی لەدەستدا. جوری بووە قوربانی نوێی گەمارۆکە دوای ئەوەی کۆرپەکان نیدال (٥ مانگ) و کیندا (١٠ ڕۆژ) کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا.
باوک: "بە دوای خواردندا گەڕام بەڵام نەمدۆزیەوە"
موحسین ئەلمیسری باوکی منداڵەکە وتی، دوای لەدایکبوونی کچەکەی تەندروستی باش بووە، بەڵام چەند هەفتەیەکە نەیانتوانیوە خۆراکیان بۆ دابین بکەن. باوکەکە کە کچە بچووکەکەی پێست و ئێسکەکانی لەدەستداوە، دەڵێت لە نەخۆشخانەیەکەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە دەگەڕا و بەدوای خواردنی منداڵانی بێ لاکتۆزدا دەگەڕێت.
موحسین ئەلمیسری، بێ چارەیی خۆی بەو وشانە ڕوونکردەوە کە "چوومە نەخۆشخانەی ناسر و پزیشکانی بێسنوور. بەڵام گوتیان کە خواردنەکە تەواو بووە و چەند ڕۆژێکی تر دەگاتە دەستمان. کچەکەم نەیتوانیوە چاوەڕێی ئەو چەند ڕۆژە بکات."
باوکە غەمگینەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و وتی "کچەکەم بەبێ هیچ تاوانێک لە برسێتی مرد، نابێت جیهان بێدەنگ بێت، پێویستە دەستی هاوکاری بۆ ئەم منداڵانە درێژ بکرێت." ئەلمیسری جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەر جیاوازی لە نێوان منداڵان و بەساڵاچووان ناکات، وتی، "ئێمە لە ئامانجی ئەم شەڕە تێناگەین. کۆرپەی بێتاوان لە مردندایە. ئەمە شەرمەزارترین ڕووخساری مرۆڤایەتییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.
لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.