خیانەتی چەتەی ئەبوو شەباب لە غەززە: تەرمی ٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی داگیرکەران کرا

میدیای داگیرکەر باسی لەوە کرد کە تەرمی ٣ ئەسیری سەربازی داگیرکەری سەهیۆنی کە چەند ڕۆژ پێشتر رادەستکرابوون لە لایەن چەتەکانی ئەبو شەباب رادەستکراون. ئەم گەشەپێدانە جارێکی دیکە ئاستی پەیوەندی نێوان رژێمی سەهیۆنی لەگەڵ چەتەکانی خاین پیشان دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، تەرمی ٣ ئەسیری داگیرکەر کە چەند ڕۆژ پێشتر دۆزرابوو لە لایەن سوپای داگیرکەر نەدۆزراوە بەڵکو لە لایەن گروپێکی خائین بە ناوی "چەتەی ئەبو شەباب" دۆزراوە و رادەستی بەرپرسانی داگیرکەر کراون.
پێشتر دەرکەوتبوو کە ئەم چەتەیە پشتگری لۆجیستیک و چەک لە ژێر داگیرکەری سەهیۆنی وەرگرتووە و بە تاوانەکانی وەک تاڵانکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، هەڕەشەکردن لە خەڵک و دزی یاد کرابوون. یاسر ئەبو شەباب بەڕێوبەرایەتی چەتەکە دەکات و راستەخۆ بە پێی فەرمانەکانی سوپای داگیرکەر دەجوڵێتەوە.
سوپای داگیرکەر ڕۆژی یەکشەممە لە راگەیەندرواێک باسی لەوە کردبوو کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ شاباک تەرمی ٣ ئەسیر لە غەززە دۆزراوە. بەڵام میدیای داگیرکەر ئەم راگەیەندراوەی رەتکردەوە و راگەیاند کە تەرمەکان لە لایەن سیخوڕەکان و خاینەکان دۆزراوە.
ڕۆژنامەی یەدیۆت ئاهارۆنۆت رایگەیاند کە ئەم پێکهاتە پێکهاتەیەکی میلیشیایە کە بە نوێنەرایەتی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە کار دەکات و رژیم بە مەبەستی شکاندنی نفوزی حەماس پشتیوانی لەو جۆرە پێکهاتانە دەکات. بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەم پێکهاتە میلیشیایە وەک باندێک لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و هاوکاری کاردەکات، هیچ پەیوەندییەکی بە دۆزی گەلی غەززەوە نییە.
ئەم پەرەسەندنە جارێکی دیکە ئاشکرای کردووە کە رژێمی سەهیۆنی نەک تەنیا لە دەرەوە بەڵکو لە ناوەوە هەوڵی تێکدانی بەرخۆدانی خەڵک لە غەززە دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو جۆرە خیانەتێک ڕێکدەخات و پەنا بۆ پراکتیزەیەک دەبات کە دەگاتە تاوانی جەنگ.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت ئەم جۆرە ناوەندە خیانەتکارانە ئاشکرا بکرێن و ڕیزەکانی بەرخۆدان لەم جۆرە چالاکییە بریکارانە بپارێزرێن. زانراوە کە تا ئێستاش ٥٠ زیندانی داگیرکەر لە غەززە دەستبەسەرن و لانیکەم ٢٠ کەسیان لە ژیاندا ماون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.
لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.