رژێمی جینۆسایدکار ٩٧ فەلەستینی دیکەی لە غەززە شەهید کرد

رژێمی سەهیۆنی کە درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەدات، لە بۆردومانەکانی سەرلەبەیانی دوێنێوە ئەنجامی داوە، لانیکەم ٩٧ فەلەستینی شەهید کردووە. هەروەها سەدان کەسیش لەو هێرشانەدا بریندار بوون.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەکان، بە گشتی ٥ کەس لە ناوچەی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و جیبەلیا لە باکوور، دوو کەس لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ماڵی بنەماڵەی قەساب، ٣ کەسیش لە هێرشێکدا بۆ سەر خەڵکی مەدەنی کە لە نزیک شەقام کۆبوونەتەوە شەهید بوون.
لە نزیک مزگەوتی عەلەمی لە گەڕەکی توفاح هێرش کرایە سەر خەڵکی سڤیل ٣ کەس شەهید بوون و لانیکەم ١٠ کەسیش لە شەقامی وەحدەت کە چاوەڕێی یارمەتی بوون کرانە ئامانج. هەروەها لە هێرشێکدا بۆ سەر عەرەبانەیەکی کەر لە ناوچەکە ٤ کەس کوژران.
سوپای رژێمی سەهیۆنی هەروەها چوار قوتابخانەی لە گەڕەکی زەیتون و توفاح کردە ئامانج کە پێشتر لەژێر هەڕەشەی "دیپۆرتکردنەوە" چۆڵکرابوون. لە هێرشەکەدا بۆ سەر ناوچەی پشوودانی ئەلبەقا لە کەنارەکانی غەززە، لانیکەم ٣٤ کەس شەهید بوون کە ژن و منداڵ و ڕۆژنامەنووسێکیان تێدایە. شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە فڕۆکە داگیرکەرەکان لانیکەم مووشەکێکیان ئاراستە کردووە و شوێنەکەیان بە تەواوی وێران کردووە.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی شیفا راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "تەرمی شەهیدان بە پارچە پارچە هێنراونەتە نەخۆشخانە، ڕێڕەو و ژوورەکان پڕن لە برینداری سەخت".
لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کۆگایەکی هاوکاری لە ناوچەی سەبرا لە غەززە، ١٠ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان برینداریش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکان. بەهەمان شێوە لە گەڕەکی زەیتون کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسیش لە کەمپی پەنابەرانی ئەلشاتی گیانیان لەدەستداوە.
راگەیەندرا کە ١٣ شەهید و زیاتر لە ٥٠ بریندار لە نێو ئەو کەسانەدا هەبوون کە دوای هێرشکردنە سەر کرێکارانی فریاگوزاری باشووری ڕۆژئاوای خان یونس گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە. سەرچاوە نەخۆشخانەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دۆخەکە "کارەساتبار" بووە.
لەو هێرشانەدا کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات، نزیکەی ١٩٠ هەزار فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، شەهید یان بریندار بوون، زیاتر لە ١١ هەزار کەس بێسەروشوێن بوون و سەدان هەزار کەسی مەدەنی بێ ماڵ و حاڵ بوون. هەروەها ڕۆژانە ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ گەنج شەهید بوون، کەسێک بریندار بووە، خەڵکێکی زۆریش بە بارمتە گیراون.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆڤاری لەمان کە سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کردبوو.