بوومەلەرزەیەک ناوچەی مەڕمەڕەی تورکیا دەهەژێنێت

لە شارۆچکەی گەملیکی پارێزگای بورسای وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا. بوومەلەرزەکە لە ئیستانبوول هەست کرا.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، کاتژمێر ١٣:٥٧ لە شارۆچکەی گەملیکی پارێزگای بورسا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا.
بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٢.٩١ کیلۆمەتر رووی دا و لە پارێزگای دەوروبەر وەک ئیستانبوول هەست کرا.
بوومەلەرزەکە بووە هۆی ترسی هاوڵاتیان و تاوەکو ئێستا رووداوێکی نەرێنی تۆماڕ نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەهۆی کەمی سووتەمەنی زۆر مەترسیدارە سیستمی تەندروستی لە غەززە بەتەواوی بوەستێت. ڕێکخراوەکە داوای کردووە دەستبەجێ سوتەمەنیەکە بگەیەنرێتە ناوچەکە.
لە تایلەند ئاگر لە کارگەیەکی کاغەز کەوتەوە و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
چوار کەس کە لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کارتۆنێک کە سووکایەتی بە حەزرەتی پێغەمبەر موحەممەد کردبوو دەستبەسەر کران.
لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتیی هەڵکەندنی ئەدمارین ١٢ کە سەر بە کۆمپانیایەکی سعودییە، لە کەنداوی سوێس، لە کۆی ٣٠ تیمی کەشتییەکە ٤ کەسیان گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسیان بە برینداری ڕزگارکران و ٣ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.