سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاری راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزیشکیان ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دەرەوەی ئاگادار کردەوە کە یاسای ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە فەرمی بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
راگەیەندرا کە ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی مافە ئەتۆمییەکانی ئێران و پێشێل نەکردنی سەروەریی نەتەوەیی پەسەند کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.