ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٤٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٤٨٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٢١ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد کە ٦یان قوتابی بوون.
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.