وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ شاندی حەماس کۆبوویەوە

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ شاندی حەماس کۆبوویەوە.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دیدارێکی لەگەڵ شاندی حەماس بە سەرۆکایەتی محەمەد دەروێش ئەنجام دایەوە.
لە کۆبوونەوەکە باس لە گەشەپێدانەکانی کۆتایی لەبارەی دانوستانەکانی ئاگربەست و قەیرانی مرۆیی لە غەززە کرا.
فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی تورکیا راگرتنی کۆمەڵکوژییەکە و گەیاندنی هاوکاری مرۆییەکانە بۆ غەززە.
هەروەها باس لەوە کرا کە رێگە نادەن گرژییەکانی ناوچەکە ببێتە هۆی لەبیرکردنی جینۆسایدەکەی غەززە.
وەزیر فیدان جەختی لەوە کردەوە کە "فەلەستین بە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵاتیشەوە کۆییەکە" و ڕایگەیاندووە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن و پشتگیریکردنی بەهێزی دۆزی فەلەستینییەکان تا ئەو کاتەی فەلەستین ئازاد دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٢١ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد کە ٦یان قوتابی بوون.
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.