لە کەنداوی سوێس کەشتیێکی هەڵکەندن نوقم بوو: ٤ کوژراو و ٢٣ بریندار

لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتیی هەڵکەندنی ئەدمارین ١٢ کە سەر بە کۆمپانیایەکی سعودییە، لە کەنداوی سوێس، لە کۆی ٣٠ تیمی کەشتییەکە ٤ کەسیان گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسیان بە برینداری ڕزگارکران و ٣ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.
کەشتیی هەڵکەندنی ئەدمارین ١٢ کە خاوەنەکەی کۆمپانیایەکی سعودییە، لە کەنداوی سوێسدا لە کاتی ڕێگادا بەرەو ناوچەی ئەرکەکەی لە دەریای سووردا وەرگەڕا.
لە ڕووداوەکەدا لە کۆی ٣٠ تیمی کەشتییەکە ٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ کەسیش بە برینداری ڕزگارکراون و ٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ کەسانی ونبوو دەستیپێکردووە.
کەریم بەدەوی، وەزیری نەوت و سامانە کانزاییەکانی میسر و محەمەد جبران وەزیری کار، پشکنینی شوێنی رووداوەکەیان کرد.
بەدەوی رایگەیاند کە پێشهاتەکان لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیاکان بەردەوامە.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆمپانیای سعودیە بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆی ئەو ٤ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ٣ کەسیان کارمەندی کۆمپانیان و کەسێکیش فەرمانبەری گرێبەستە.
لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئوسامە رەبیع، سەرۆکی دەسەڵاتی کەناڵی سوێس رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکە زیان بە ڕێوڕەوی بازرگانی نەگەشتووە و هاتوچۆ بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٢١ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد کە ٦یان قوتابی بوون.
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.