ئاگر لە کارگەی کاغەز لە تایلەند کەوتەوە: ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٦ کەس بریندار بوون

لە تایلەند ئاگر لە کارگەیەکی کاغەز کەوتەوە و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاگر لە کارگەیەکی کاغەز لە ناوچەی پیشەسازی پارێزگای سارابوری لە تایلەند کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٦ کەسیش برینداربوون.
دەستنیشان کرا، نزیکەی ١٠٠ کارمەند لە کارگەکەدا کاردەکەن، ئاگرەکەش لە نهۆمی خوارەوە لە بەشی هەڵگرتنی کەرەستەی کاغەز کەوتووەتەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران و لە ئەنجامی دەستێوەردانی تیمەکان ئاگرەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کوژێنرایەوە.
لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا زۆربەی کارگەکە بە گشتی سووتا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٢١ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد کە ٦یان قوتابی بوون.
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.