ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: بەم زووانە سیستەمی تەندروستی غەززە بەتەواوەتی دەڕووخێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەهۆی کەمی سووتەمەنی زۆر مەترسیدارە سیستمی تەندروستی لە غەززە بەتەواوی بوەستێت. ڕێکخراوەکە داوای کردووە دەستبەجێ سوتەمەنیەکە بگەیەنرێتە ناوچەکە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس بڵاوکراوەتەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە کە لە ماوەی ١٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ سووتەمەنییەک نەچووەتە ناو غەززە. ئاماژە بەوە کرا کە ئەم دۆخە ئۆپڕاسیۆنە مرۆییەکان و بەتایبەت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئیفلیج کردووە و نەخۆشخانەکانیش گەیشتوونەتە ئاستی داڕمان.
ڕێکخراوەکە تیشکی خستە سەر دۆخی نائاسایی ناوچەکە و رایگەیاندووە کە "بەبێ سووتەمەنی، سیستەمی تەندروستی غەززە مەترسی وەستانی تەواوەتی لەسەرە".
هەر لەو ڕۆژەدا راگەیەندرا کە لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١٥ کەسیان برسی بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی کارەساتی مرۆیی لە غەززە کە داگیرکەرانی سەهیۆنی بەردەوامن لە جینۆسایدیان لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدرێن.
کاربەدەستانی تەندروستی و شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە داگیرکەران ماڵە مەدەنییەکان و ئەو کەسانەیان کردۆتە ئامانج کە چاوەڕێی یارمەتی بوون، هەروەها لە باکوور و ناوەڕاست و باشووری غەززە کوژراو و برینداری زۆر هەبووە.
بەپێی دوایین داتاکان لە تێکهەڵچوونەکانی غەززە زیاتر لە ٥٧ هەزار کەس شەهید بوون و زیاتر لە ١٣٤ هەزار کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٢١ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد کە ٦یان قوتابی بوون.
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.