لە مانگی حوزەیراندا داگیرکەران ٢٥ جار هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و ٨٩ جار رێگرییان لە وتنەوەی بانگ لە مزگەوتی ئیبراهیم کرد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەلەستین راگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا داگیرکەران ٢٥ جار هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و ٨٩ جار رێگرییان لە وتنەوەی بانگ لە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل کرد.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەلەستین راپۆرتێک لەبارەی پێشێلکارییەکانی داگیرکەران لە مانگی حوزەیراندا بڵاو کردەوە.
لە راپۆرتەکە باس لەوە کرا، لە مانگی حوزەیراندا داگیرکەران زیاتر لە ٢٥ جار بە زۆر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئاینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە و ١١ جار بە بەهانەی ئاسایشی مزگەوتی ئەقسایان داخست.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کرا، لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان و رێگرییەکان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی جەژنی قوربان ئەنجام درا.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە مانگی حوزەیراندا ٨٩ جار رێگری لە وتنەوەی بانگی پیرۆز لە مزگەوتی ئیبراهیم کرا و بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ مزگەوتەکە داخرا. هەروەها لە ناو مزگەوتەکە ئامێرەکانی زەنگی هۆشداری دانرا و سەربازەکانی چوونەتە سەر بانی مزگەوتەکە و مزگەوتەکەیان داگیر کرد و ئاڵای داگیرکەر لە مزگەوتەکە دانرا.
جگە لەوەش داگیرکەران لە مانگی حوزەیراندا بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ کەنیسەی قیامەتیان لە قودس داخست، هەروەها هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی سەلاحەدین لە شاری نابلوس، بە وردی لە هەموو بەشەکانیدا گەڕان بە شوێنەکانی نوێژکردن و سەقفەکەیەوە.
وەزارەتی ئەوقافی فەلەستین داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە ئایینییەکان کرد کە هەنگاوی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە بگرنەبەر. جارێکی تر وەبیری هێنایەوە کە پێویستە ئازادییە ئایینییەکان بپارێزرێن و پێگەی شوێنە پیرۆزەکان مسۆگەر بکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٢١ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد کە ٦یان قوتابی بوون.
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.