لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە ٦٣ شەهید لە غەززە

ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هیرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ۆ سەر غەززە لانیکەم ٦٣ کەس شەهید بوون.
دەستنیشان کرا کە لە نێو شەهیدەکاندا ٢٨ کەس لە باشوور و ناوەڕاستی غەززە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون.
لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر قوتابخانەی مستەفا حافز لە ڕۆژئاوای غەززە، ئەو قوتابخانەیە کە خەڵکی مەدەنی ئاوارەبووی تێدا نیشتەجێ بوو، کرایە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خاڵی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان ئەنجام درا و لە خان یونس خێمەی ئاوارەکان لە گەڕەکی مەواسی نزیک کەمپی بەرەکە کرانە ئامانج و سێ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە هێرشێکدا بۆ سەر کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی لە جیبالیا لە باشووری غەززە، کەسێک کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە بەردەوامە و خەڵکی سڤیل و ناوچە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٢١ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد کە ٦یان قوتابی بوون.
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.