چەند ڕۆژێکە ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا کەوتووە: کەسێک گیانی لەدەستدا

لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
چەند ڕۆژێکە لە چەند پارێزگای تورکیا لە ناو دارستانەکان ئاگر دەرکەوتووە. یەکێک لەو ناوچەیانەی ئاگر تێدا دەرکەتووە پارێزگای ئیزمیرە. ئاگرەکە بەهۆی کاریگەری با بە خێرایی بڵاو بوو و گەشتە ناو گوندی تۆسونلار.
هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ئاسمان و زەویوە بەردەوامە.
بەهۆی ئاگرەکە کەسێکی تەمەن ٨٠ ساڵە بە ناوی ئیبراهیم ئەرکان کە نەخۆشی ئیفلیجە گیانی لەدەستدا.
تەرمی قوربانییەکە گواسترایەوە مردووخانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی نێجیریا لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
عبدالملک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، تا ئەو کاتەی هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان.
فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری بەیروت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
رووسیا بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستاندا نا. بەم هەنگاوە رووسیا بووە یەکەم وڵات کە بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامیدا نا.