ئێران جارێکی تر ئاسمانی دادەخات

ئێران جارێکی دیکە ئاسمانی خۆی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان داخست و گەشتە ناوخۆییەکانیش ڕاگیراون.
ئێران رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵاتەکەی داخستووە کە ٥ ڕۆژ لەمەوبەر کردوویەتییەوە بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی ترانزێتدا.
مەجید ئیخوان وتەبێژی وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران رایگەیاند، ئەم بڕیارە دوای ڕەزامەندی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران و هەڵسەنگاندنی ئەمنی و سەلامەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان دراوە.
وتەبێژی وەزارەتەکە هەروەها رایگەیاندووە کە گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی باکوور و باشوور و ڕۆژئاوای وڵات تا کاتژمێر ١٤:٠٠ی ڕۆژی یەکشەممە ناتوانرێت ئەنجام بدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی نێجیریا لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
عبدالملک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، تا ئەو کاتەی هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان.
فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری بەیروت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
رووسیا بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستاندا نا. بەم هەنگاوە رووسیا بووە یەکەم وڵات کە بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامیدا نا.