سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر لوبنان

فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری بەیروت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان سەبارەت بە رووداوەکە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرش سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی خەلدە لە باشووری بەیروت کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر لە راگەیەندراوێک سەبارەت بە هێرشەکە باسی لەوە کرد، ئەندامێکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کراوە ئامانج.
سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەکان هێشتا راگەیەندراوێک بڵاو نەکراوە.
لەگەڵ ئەوەی لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە نێوان رژێمی داگیرکەر و لوبنان ئاگربەست راگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر باشووری لوبنان.
لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست تاوەکو ئێستا رژێمی داگیرکەر نزیکەی ٣ هەزار جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و لەم قۆناغەدا لانیکەم ٢١٣ کەسی کوشتووە و ٥٠٨ کەسی بریندار کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەمینێکی بەرخۆدان لە خان یونس و بەیت حانون لانیکەم ٣ سەربازی سەهیۆنی کوژران. چۆڵکردنی بریندارەکان چەندین کاتژمێر خایاند.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە کۆنفڕاسنێکی میدیایی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گوڤاری لەمان کە سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کردبوو و جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە بەرامبەر هێرش سەر بەها ئاینییەکان بێ دەنگ نەبین.
ئۆنجو کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو دامەزراندن و ڕاسپاردانەی کە دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکان و بەتایبەت ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکووک ئەنجام بدرێن، گرنگن و بە وردی دۆخەکە بەدواداچوون دەکرێت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشەکانی بۆ سەر کەناری غەززە چڕ کردەوە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٣٧ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بون.