پەرلەمانتاری هودا پار: دەبێت لە بەرامبەر هێرش سەر بەها ئاینییەکان بێ دەنگ نەبین

فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە کۆنفڕاسنێکی میدیایی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گوڤاری لەمان کە سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کردبوو و جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە بەرامبەر هێرش سەر بەها ئاینییەکان بێ دەنگ نەبین.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
فاروق دینچ لە سەرەتای راگەیەندراوەکە باس لە پڕۆژەیاساکەیان کرد لەبارەی سزادانەوەی سووکایەتی بە بەها ئاینییەکان پێشکەشی پەرلەمانیان کردووە و ئاماژەی بەوە کرد کە "هیوادارین بە پشتگری حیزبەکانی سیاسی و گەلەکەمان پێشنیارەکەمان پەسەند بکرێت."
"پڕۆژەیاساکەمان ئارامی کۆمەڵگا و رای گشتی لە خۆ دەگرێت"
دینچ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕۆژانی کۆتاییدا هێرش سەر بەها مەعنەوی و کەسایەتییە سیاسیەکان زیاد بووە و ئەم رەوش زیان بە ئاشتی کۆمەڵایەتی و کەلتووری پێکەوەژیان دەگەیەنێت.
فاروق دینچ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشانە ناتوانن وەک مافی ئازادی رادەربڕین قبول بکرێت و دواتر وتی، "ئێمە وەک هودا پار هەفتەی رابردوو پڕۆژەیاسامان پێشکەشی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی ئەم جۆرە هێرشانە وەک تاوانی سەربەخۆ هەژمار بکرێت و سزای قورس بە سەریان بسەپێنرێت پێشکەشی پەرلەمان کرد. ئامانج لە پڕۆژەیاساکە پاراستنی ئەمنیەتی ئازادی باوەڕی و ئارامی کۆمەڵگا و رای گشتییە."
دینچ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر پڕۆژەیاساکە پەسەند بکرێت ئیتر ئەو کەسانەی ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدەن ناتوانن بەم شێوەیە بە ئاسانی هێرشەکانیان ئەنجام بدەن.
دینچ ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەیاساکە لە سەر داواکانی کۆمەڵگا ئامادە کراوە و وتی، "دەبێت لە بەرامبەر هێرش سەر بەها ئاینییەکان بێ دەنگ نەبین؛ دەبێت رەفتارەکانی بەم شێوەیە لە ئەنجامی قۆناغێکی یاسایی سزا بدرێن. ئەمە ئاشکرایە کە پڕۆژەیاساکەمان بە پێی داوای رای گشتی ئامادە کراوە."
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە هیوادارن کە حیزبەکانی سیاسی پشتگری لە پڕۆژەیاساکە بکەن بۆ ئەوەی ببێتە یاسا و باسی لەوە کرد کە هێرشەکەی گۆڤاری لەمان نیشان دەدات کە پڕۆژەیاساکەیان چەندە گرنگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەمینێکی بەرخۆدان لە خان یونس و بەیت حانون لانیکەم ٣ سەربازی سەهیۆنی کوژران. چۆڵکردنی بریندارەکان چەندین کاتژمێر خایاند.
ئۆنجو کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو دامەزراندن و ڕاسپاردانەی کە دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکان و بەتایبەت ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکووک ئەنجام بدرێن، گرنگن و بە وردی دۆخەکە بەدواداچوون دەکرێت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشەکانی بۆ سەر کەناری غەززە چڕ کردەوە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٣٧ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بون.