٣ فەلەستینی لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی چەتەکانی جوولەکە لە باکووری ڕامەڵڵا بریندار بوون

٣ فەلەستینی لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی جولەکە کە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی سینجیل لە باکووری ڕامەڵڵا بریندار بوون. چەتەکان ئۆتۆمبێلەکانیان تێکدا و هەوڵی ڕفاندنی گەنجێکیان داوە. خاڵێکی نیشتەجێبوونی نایاسایی کە لەو ناوچەیەدا دامەزرابوو، لەلایەن فەلەستینییەکانەوە ئاگری تێبەردرا و ڕووخێنرا.
شارۆچکەی سینجیل کە دەکەوێتە باکووری شاری ڕامەڵڵا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی کەوتە بەر هێرشێکی نوێی چەتەکانی جولەکە. فەلەستینییەکانی شارۆچکەکانی سینجیل و ئەلمەزرا ئەلشەرقییە بەرەنگاری ئەو چەتانە بوون کە هێرشیان کردە سەر ناوچەی "جەبەل ئەلباتین".
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن موعتەز تووافشا سەرۆکی شارەوانی سینجیلەوە پێشکەش کراون، سێ فەلەستینی لە هێرشەکەدا بریندار بوون.
باندە جولەکەکان هەوڵی ڕفاندنی گەنجێکی فەلەستینییان دا دوای ئەوەی لێیان دا؛ بەڵام گەنجەکە بە دەستێوەردانی خەڵک ڕزگاری بوو.
دەوترێت هێرشەکان لە شوێنێکی نایاسایی کە لەلایەن چەتەکانەوە لە نزیک شوێنی شوێنەواریی "خربەت ئەلتل" دامەزراون، دەستیپێکردووە. هێرشبەرەکان زیانیان بە چەند ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی گەیاندووە و پەنجەرەکانیان شکاوە و تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان تەقیوەتەوە. ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە زیانیان بەرکەوتووە بریتین لەو ئۆتۆمبێلانەی سەر بە دامەزراوە فەرمییەکانی فەڵەستین و ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەوانی بیانی بوون. هەر لەو ڕۆژەدا خەڵکی ئەلمەزرا ئەلشەرقییە و سینجیل بە پاڵپشتی کۆمیتەی بەرخۆدانی دژە دیوار و دژە نیشتەجێبوون، بنکەیەکی شوانی نایاسایی کە بەم دواییە لەو ناوچەیە دامەزرابوو ئاگریان تێبەردا و لەناویان برد. سەرچاوەکانی لیژنەکە رایانگەیاندووە کە پێکهاتەکە بە تەواوی وێران بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.
باندە جولەکەکان هێرشێکی نوێیان دەستپێکرد بە ئازادکردنی بە ئەنقەست ڕەوە ئاژەڵەکان بۆ ناو باغەکانی زەیتون کە سەر بە فەلەستینییەکان بوون لە ناوچەی موسافیر یاتا لە باشووری ئەلخەلیل. باس لەوە کرا کە ئامانجی سەرەکی وێرانکردنی زەوی و زارەکان و ناچارکردنی خەڵک بۆ کۆچکردن بووە.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، رووسیا بە ناسینی حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان هەنگاوێکی بوێرانەی هاوێشتووە و هیوادارن ببنە هۆی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو و ٥ کەسیش بریندار بوون.