شێخ نەعیم قاسم سەرۆکی حزب الله: تەسلیم نابین

شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله لە لوبنان وتارێکی بەبۆنەی مانگی موحەڕەم و مەراسیمی ماتەمینی ئیمام حوسێن بڵاو کردەوە.
نەعیم قاسم لە وەڵامی ئەو کەسانەدا کە دەیانویست بەرخۆدان چەکەکانیان دابنێن وتی، "بڕۆن داوا لە هێرشبەرەکان بکەن چەکەکانیان دابنێن نەک بەرگریکارانی ئەم خاکە."
ئێوە بە هەڵە حیسابتان کرد؛ پێتان وابوو دەتوانن بە پشتبەستن بە هێزی ئەوانی تر بەرخۆدانەکە سەرکوت بکەن. بەڵام خەڵکی بەرخۆدان لە دوژمن ناترسن."
هەروەها وتی، "سەرکەوتنی ڕاستەقینە ڕزگارکردنی نیشتمانمانە، ئەمە بانگەوازی ئێمەیە بۆ ئێوە و ئامادەین بۆی".
قاسم بە ئاماژەدان بەوەی کە دۆخی داگیرکاری ڕوونە، وتی، "ئەمڕۆ داگیرکەر ئیسرائیلە و دەبێت خاکەکانمان بەجێبهێڵێت، تاکە ڕێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم داگیرکارییە خۆڕاگرییە."
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله رایگەیاند، "کەس بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان پێویستی بە مۆڵەت نییە، ئەگەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە بەدیلێکی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات کە بتوانێت جێگەی ئەم بەرگرییە بگرێتەوە، ئێمە ئامادەین لەسەر هەموو وردەکارییەکان قسەی لەگەڵ بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.