انصارالله بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسۆنیک فڕۆکەخانەیەکی داگیرکراو دەکاتە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.
دەستنیشان کرا، ئۆپڕاسیۆنەکە بە دوو مووشەکی بالیستیکی هایپرسۆنیک فەلەستین وەک وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە ئەنجام دراوە.
سەریع باسی لەوە کرد، مووشەکەکە بە سەرکەوتوویی گەشتووە ئامانجەکە و ملیۆنان کەس بەرەو پەناگاکان هەڵاتوون.
سەریع جەختی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بۆ پشتیوانی لە غەززە بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژووری هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، یاسر ئەبو شەباب کە سەرۆکی تۆڕی خیانەت لە غەززە، بە "خائینێکی بەکرێگیراو" وەسف کرد و رایگەیاند کە هەم ئەو و هەم ئەوانەی لە ڕیزەکانیدان "خوێنیان حەڵاڵە".
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٦١٧ کەس.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دەزەیان کردە ناو شاری قونەیترەی وڵاتی سوریا و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.