کەمینی قەسام لە باکووری غەززە: ٥ سەربازی سەهیۆنی کوژران و ١٤ بریندار

سوپای داگیرکەر بە فەرمی دانی بەوەدانا کە لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی لە بەیت حانون، ٥ سەربازی 'کەتیبەی نەتاح یەهودا'ی 'لیوای کفیر' کوژراون و ١٤ سەربازیش برینداربوون.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام لە ناوچەی بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە ئۆپڕاسیۆنێکی نموونەیی لە دژی سوپای داگیرکەر ئەنجام دا. لەو ئۆپڕاسیۆنەدا کە لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگری لە شێوەی کەمینێکی ئاڵۆزدا ئەنجام درا، ٥ سەربازی سەهیۆنی کوژران و لانیکەم ١٤ سەربازیش بریندار بوون. لە کاتێکدا سوپای داگیرکەر بە فەرمی قوربانییەکانی پشتڕاستکردەوە، بەڵام دوای ڕووداوەکە ئاژاوەیەکی تەواو لەسەر زەوی دروست بوو.
ئۆپڕاسیۆنەکە بە تەقینەوەی تەقەمەنییەکی پێشکەوتووی چێندراو دەستیپێکرد کە لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشدا دانرابوو. لە کاتێکدا تەقینەوەکە گورزێکی قورسی لە سەربازانی سەهیۆنی دا، هەروەها ڕۆبۆتێکی هەڵگری تەقەمەنی بۆ ناوچەکە بە مووشەکی دژە تانک کرایە ئامانج.
داگیرکەران حسابیان بۆ ئەو هێزە فریاگوزاریانە نەکردبوو کە بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکانیان ڕەوانەی ناوچەکەیان کردبوو. چەکدارانی قەسام تەقەمەنی دووەم و سێیەمیان ئاراستەی ئەو هێزانە کرد. دوای تەقینەوەی چوارەم، بە چەکی سووک تەقەی قورس لە ناوچەکە کرا. تەواوی ئەو زنجیرە ئەمنییەی کە داگیرکەران بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دایانمەزراندبوو، بە خێرایی لەناوچوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی داگیرکەر، ئەو یەکە ئاسمانیانەی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بە سەختی لە گواستنەوەی بریندارەکاندا بوون، بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانیان بە تەواوی سووتاون و سەربازێکیش تا ئێستا بێسەروشوێنە. ئەو یەکەیەی کە لە کەمینەکەدا کرایە ئامانج، لە یەکەی ئەندازیاری "یەحالۆم" کە ماڵە فەلەستینییەکانیان ڕووخاند و کەتیبەی "نەتاح یەهودا" پێکدێت.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنەکە راگەیاند، "تابووتەکانی سوپای سەهیۆنی ئیتر ئیستسنا نییە، بەڵکو ئاسایییەکی نوێن. تا بەرخۆدانمان بەردەوام بێت، ناوبانگیان دەنێژرێت. غەززە مل بۆ داگیرکاری دانانێت، قەسام لە هەموو هەنگاوێکدا چاوەڕێیان دەکات."
مانگی حوزەیران ئەو مانگە بوو کە زۆرترین زیانی بۆ سوپای داگیرکەر هەبووە و تەنها لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ سەرباز یان کوژراون یان بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ژمارەی راستی کوژراوەکانی دەشارێتەوە و بەرەی بەرخۆدان جەخت لەوە دەکات کە ژمارەی سەربازە کوژراوەکان زۆر زیاترە لەوەی کە رژێمی داگیرکەر بڵاوی دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) بانگێشتی ئاگربەستی بەپەلە بۆ غەززە کرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تووشی هێرشەکانی توندی رژێمی داگیرکەر بووە.
حەماس لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی برسێتی و تینوێتی لە غەززە وەک چەک بەکار دەهێنێت.
بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی وتی، "ئەگەر فەلەستینییەکان بیانەوێت بمێننەوە دەتوانن بمێننەوە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت بڕۆن، دەبێت بتوانن بچنە دەرەوە. ئێمە زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکا کار لەسەر ئەم پرسە دەکەین. ئێمە نزیکین لە قانع کردنی هەندێک وڵات."