ئونروا: کات بۆ مرۆڤایەتی لە غەززە کۆتایی دێت

ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) بانگێشتی ئاگربەستی بەپەلە بۆ غەززە کرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تووشی هێرشەکانی توندی رژێمی داگیرکەر بووە.
ئونروا بانگێشتی کۆتایی هێنان بە سەر گەماڕۆی سەر غەززە کرد کە لە لایەن رژێمی داگیرکەرەوە بە سەر غەززە سەپێندراوە.
ئونروا لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بە کارەساتی کە فەلەستینییەکان تووشی بوونەتە کرد و راگەیاند، "کات بۆ مرۆڤەکانی لە غەززە کۆتایی دێت. خواردن بۆ مرۆڤەکان لە غەززە کۆتایی دێت. دەرمان بۆ مرۆڤەکان لە غەززە کۆتایی دێت. هیچ شوێنێکی ئەمن بۆ مرۆڤەکان لە غەززە نییە."
فلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئونروا راگەیاند، لە غەززە زیاتر لە ١٥٠٠ کارمەندی تەندروستی و زیاتر لە ٦٠٠ کەس کە هەوڵی وەرگرتنی هاوکاریان دەدا کوژران.
ئونروا ئاماژەی بەوە کرد کە هەزاران بارهەڵگری هاوکاری چاوەڕوانن بچنە ناو غەززە و لە ناو بارهەڵگرەکان تەواوی شتی پێویست بۆ غەززە هەیە.
رژێمی داگیرکەر لە ٢ی ئادارەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە و رێگە نادات تەنانەت دانەیەک گەنمیش بچێتە ناو غەززە.
رژێمی داگیرکەر لە ٢ی ئادارەوە تەواوی دەروازەکانی غەززەی داخستووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان و وتی، "هیوادارم ناچار نەبین هێرش بکەینە سەریان." ترامپ هەروەها ئیدعای ئەوەی کرد کە دەیەوێت گەلی ئێران لەسەر پێی خۆیان بوەستێتەوە و ئامانجی ئەوەیە لە کاتی گونجاودا سزاکان هەڵبگرێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٨٧٩ کەس.
دوابەدوای کەمینە تێکەڵەکان لە بەیت حانون لە باکووری غەززە، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام جەختی لەوە کردەوە کە سوپای داگیرکەر هەموو ڕۆژێک زیانی گیانی نوێ دەکەوێت و "بەزەحمەت سەربازەکانیان لە دۆزەخ ڕزگارکرد، بەڵام جاری داهاتوو بە دیل دەگیرێن."