ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٨٧٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٥٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٦٢ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٧ هەزار و ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٦ هەزار و ٨٧٩ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان و وتی، "هیوادارم ناچار نەبین هێرش بکەینە سەریان." ترامپ هەروەها ئیدعای ئەوەی کرد کە دەیەوێت گەلی ئێران لەسەر پێی خۆیان بوەستێتەوە و ئامانجی ئەوەیە لە کاتی گونجاودا سزاکان هەڵبگرێت.
دوابەدوای کەمینە تێکەڵەکان لە بەیت حانون لە باکووری غەززە، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام جەختی لەوە کردەوە کە سوپای داگیرکەر هەموو ڕۆژێک زیانی گیانی نوێ دەکەوێت و "بەزەحمەت سەربازەکانیان لە دۆزەخ ڕزگارکرد، بەڵام جاری داهاتوو بە دیل دەگیرێن."
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) بانگێشتی ئاگربەستی بەپەلە بۆ غەززە کرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تووشی هێرشەکانی توندی رژێمی داگیرکەر بووە.