سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە ڕوخاندنی خانووی فەلەستینییەکان

سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە شاری تولکەرم کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو چەندین خانووی فەلەستینییەکانیان ڕوخاند.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٦٦ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر کەمپی پەنابەرانی تولکەرم لە باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
سوپای داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلەکانی قورس بیناسازی چوونەتە ناو گەڕەکی مەربەعە لە کەمپی پەنابەرانی تولکەرم و چەند باڵەخانەیەکیان ڕوخاند.
سوپای داگیرکەر ١٥٣ ڕۆژە گەماڕۆی توندی بە سەر کەمپی پەنابەرانی نوس شەمس لە کەناری ڕۆژئاوای سەپاندووە.
سەربازەکانی داگیرکەر هەروەها دەستیان بە سەر خانوویان فەلەستینییەکان لە کەمپەکە گرتووە و وەک سەربازگە بەکاردەهێنێت.
سوپای داگیرکەر لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە لە هێرش و گەماڕۆی توند سەر شاری جەنین و کەمپەکانی تولکەرم و نور شەمس.
رژێمی داگیرکەر لە ٣٠ی حوزەیران بڕیاری ڕوخاندنی ١٠٤ باڵەخانە لە کەمپی پەنابەرانی تولکەرم دابوو کە زیاتر لە ١٦٠٠ کەس تێدا دەژین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆامری سوریا کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی لە ئازەربایجان بوو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، کەرەستەی بیناسازی سەر بە کۆمەڵێک داگیرکەری جوولەکە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی جەنین، لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ڕووبەرێکی زۆری زەوی فەلەستینییەکان بە بولدۆزەر لەناو برد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٨٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٨ هەزار و ٩٥ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ١١ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.