گەمارۆی برسێتی قووڵتر دەبێتەوە: رژێمی سەهیۆنی ڕاوکردنی ماسی لە غەززەش قەدەغە کرد

رژێمی سەهیۆنی بەتەواوەتی ڕاوکردنی ماسی لە کەناراوەکانی غەززە قەدەغە کردووە و رێگە نادات فەلەستینییەکان کە تووشی قەیرانی برسێتی بوونەتە ماسیش بگرن. ماسیگرەکان قەدەغەیە تەنانەت چەند مەترێک لە کەنارەوە ماسی بگرن.
سوپای رژێمی سەهیۆنی رایگەیاند کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە هەموو چالاکییەکانی ماسیگرتن لە کەناراوەکانی کەرتی غەززە قەدەغە کردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کەشتیوانی "لەبەر هۆکاری ئەمنی" قەدەغەیە و بە ئاشکرا هەڕەشە لە ماسیگرەکان کراوە.
ماسیگرتن بەدرێژایی کەناراوەکانی غەززە پایەیەکی سەرەکی بوو بۆ هەزاران کەس کە لە سێبەری شەڕدا هەوڵ مانەوە لە ژیانیان دەدا. بەڵام ماسیگرەکان کە پێشتر ڕێگەیان پێدراوە لە ناوچەیەکی تەسکدا ماسی بگرن کە تەنها مەترێک لە کەنارەوە دوورە، ئێستا بە تەواوی لە دەریادا قەدەغەکراون.
ئەم قەدەغەکردنە لە کاتێکدایە کە قەیرانی بەربڵاوی برسێتی و بەدخۆراکی لە غەززە زاڵ بووە بەهۆی گەماڕۆی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە.
ئەم هەنگاوە جارێکی تر دەریخست کە گەمارۆکە نەک تەنها لە سنوورە وشکانییەکان بەڵکو لە دەریاکانیشدا بەردەوامە و هەموو فەزای ژیانی خەڵکی غەززە بە ئەنقەست دەکرێنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کازم ئەبو خەلەف وتەبێژی یونیسێف بۆ فەلەستین راگەیاند، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە رژێمی داگیرکەر ڕۆژانە ٢٧ منداڵی کوشتووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ئەمڕۆ بەیانی لانیکەم ٦٧ کەس شەهید بوون. هێرش کرایە سەر مەدەنییەکان، خانووکان، خێمەکان و ناوەندەکانی دابەشکردنی هاوکاری.
یوسف ئەلزەق لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی لەدایک بووە، دیلێتی لەگەڵ دایکیدا هاوبەش بووە. شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شوقەیەک لە غەززە شەهید بوو. ئێستا یوسف لە یادی نەتەوەیەکدا هەم وەک دیل و هەم وەک شەهید دەژی.