لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوانی رژێمی داگیرکەر ٩٥ کەس شەهید بوون

لە کاتژمێرەکانی شەوەوە لانیکەم ٩٥ فەلەستینی لەوان ژن و منداڵ لە هێرشە جینۆسایدییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە شەهید بوون.
هێرشە جینۆسایدییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە کە ماوەی ٦٤٨ ڕۆژە بەردەوامە، لە شەوێکدا جارێکی دیکە توندتر بووەوە. لانیکەم ٩٥ فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە کاتەکانی شەودا شەهید بوون. سەرچاوە تەندروستییەکان باسیان لەوە کردووە کە تەنیا لە شاری غەززە ٥٢ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێک لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لە ڕۆژئاوای غەززە ٥ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون و هێشتا کەسانێک هەن کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
لەلایەکی دیکەوە، هێرشێکی دیکە کە خێمەی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی ئاوارە لە گەڕەکی ڕیمال کردە ئامانج و لە ئەنجام دا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا. ئەم هێرشە کە بووە هۆی کوژرانی ٦ ئەندامی خانەوادەیەک، جارێکی دیکە نیشانی دا کە خەڵکی مەدەنی لە هیچ شوێنێک سەلامەت نین.
لە کاتێکدا ترسی ئەوە هەیە کە ژمارەی شەهیدان زیاد بکات، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە هێشتا لە زۆرێک لە ناوچەکاندا کەسانی بریندار و تەرم لە ژێر داروپەردوودا چاوەڕێی دۆزینەوەیان هەیە.
لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی سووتەمەنی و ماددی لە نەخۆشخانەکان بە هۆی هێرشە توندەکانی رژێمی سەهیۆنی، بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لەوە کردەوە کە نەخۆشخانەکان مەترسیی داخستنی تەواوەتییان لەسەرە.
خەڵکی غەززە کە ئامانجی هێرشەکان بوون، جارێکی تر شەوەکەیان بە هەواڵی ترس و وێرانکاری و شەهیدبوون بەسەر برد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ١١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێلکرد و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە ناوچەی بەقاعە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجام دایەوە.
لە دوورگەکانی مەنتاوای ویلایەتی سوماترای ڕۆژئاوا لە وڵاتی ئەندەنۆسیا بەڵەمێکی خێرا نوقم بوو و ١١ کەس بێ سەروشوێنن.
لە ویلایەتی ماساچواسێتسی وڵاتی ئەمریکا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لەناو خانووی بەساڵچووان ٩ کەس مردن و دەیان کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کران.