هێزە داگیرکەرەکان دان بە کوژرانی ٣ سەرباز لە غەززەدا دەنێن

لە کەمێنێکی هێزەکان بەرخۆدانی فەلەستین لە باکووری غەززە، ٣ سەربازی داگیرکەر کوژران و ئەفسەرێکیش بە سەختی بریندار بوو. ناتانیاهۆ رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ ئێوارەیەکی سەختە"، هاوکات ئۆپۆزسیۆنیش حکومەتی بە شکستی سەربازی تۆمەتبار کرد.
سوپای رژێمی سەهیۆنی دانی بەوەدانا کە لە کەمینی هێزەکانی خۆڕاگری لە باکووری کەرتی غەززە ٣ سەرباز کوژراون و ئەفسەرێکیش بە سەختی بریندار بووە. راگەیەندرا کە ئەو سەربازانە کە ئەندامانی فیرقەی زرێپۆشی ٤٠١ی سوپای داگیرکەر بوون، لە تەقینەوەیەکی بەهێزدا لە جیبالیا لەناو تانکی مەرکاوا کە تێیدا بوون مردوون.
بەگوێرەی میدیاکانی رژێمی سەهیۆنی، دوای تەقینەوەکە، ماوەیەکی زۆری خایاند تا ئەو سەربازانە لە تانکەکە دەربهێنن. لە کاتێکدا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە شێوەی هێرشەکە بڵاونەکرایەوە، بەڵام باس لەوە کرا کە گروپەکانی بەرخۆدان چوار ئۆپڕاسیۆنیان لە یەک کاتدا لە ناوچە جیاوازەکاندا ئەنجام داوە. باس لەوە دەکرێت کە ئەم ئۆپڕاسیۆنانە لە گەڕەکەکانی خان یونس، جیبەلیا، شوجاعییە، و توفاح ئەنجام دراون. بەم دوایین زیانانە، ژمارەی قوربانییە سەربازییە فەرمییەکانی سوپای سەهیۆنی لە دوای چڕبوونەوەی هێرشەکان لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥، گەیشتە ٤٣ کەس.
سەبارەت بە زیانەکانی سوپای داگیرکەر، بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ ئێوارەیەکی سەختە، هەموو گەلی ئیسرائیل لە لیوای زرێپۆشەوە ماتەمینی بۆ ئەو چەکدارانە دەگێڕن." نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هاوسەرەکەی سەرەخۆشییان لە کەسوکاری سەربازە کوژراوەکان کردووە.
بەڵام کاردانەوە ناوخۆییەکانیش لە گەشەکردندان. یایر جۆلان، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن، نەتانیاهۆی بە هۆکاری کوژرانی ئەو سەربازانە زانی و وتی، "ئەمانە قوربانیی شەڕێکی سیاسی بێکۆتایین." جۆلان رایگەیاند کە نەتانیاهۆ سەربازەکانی کردە قوربانی بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی.
کەناڵی ١٢ی رژێمی داگیرکەر بڵاویکردەوە، "واقیعەکەمان تاریکە، لەکاتێکدا پرسەی سەربازەکان دەگات، حکومەت دانوستان دەکات بۆ دەرکردنی یاسایەک کە جولەکەکانی ئایینی لە خزمەتی سەربازی بێبەری بکات." هەروەها کۆمپانیای پەخشی گشتی رژێمی داگیرکەر ناتانیاهۆی بە "سیاسەتی دووڕووانە" تۆمەتبار کرد.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای رژێمی سەهیۆنی رایگەیاند کە دوو مووشەک کە لە غەززەوە ئاراستە کرابوون، لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕاگیران. بەڵام بەپێی زانیارییەکان لانیکەم موشەکێک کەوتۆتە سەر یەکەی داگیرکەری بێیری لە نزیک غەززە.
لەلایەکی دیکەوە، کەتائیبی ئەلقەسام لقی سەربازی حەماس، لە ٦ی تەمموزدا رایگەیاند کە یەکەکانی داگیرکەری نیرعیم و عەین حەشلۆشایان لە نزیک غەززە بە موشەکەکانی جۆری "رەجوم" ١١٤ ملم کردووەتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ١١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێلکرد و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە ناوچەی بەقاعە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجام دایەوە.
لە دوورگەکانی مەنتاوای ویلایەتی سوماترای ڕۆژئاوا لە وڵاتی ئەندەنۆسیا بەڵەمێکی خێرا نوقم بوو و ١١ کەس بێ سەروشوێنن.
لە ویلایەتی ماساچواسێتسی وڵاتی ئەمریکا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لەناو خانووی بەساڵچووان ٩ کەس مردن و دەیان کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کران.