سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەوقسا و چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
ئەمڕۆ بەیانی گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، پۆلیسەکانی داگیرکەر لە پێش هێرشەکە رێگریان لە چوونەوەی فەلەستینییەکان بۆ ناو مزگەوتەکە کرد.
داگیرکەران لە ناو حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
مزگەوتی ئەقسا لە مێژدایە رووبەرووی ئەمجۆرە هێرشانە دەبێت. ڕێکخراوەکانی فەلەستینی ئەم جۆرە هێرشانە وەک هێرش سەر ناسنامەی ئیسلامی مزگەوتی ئەقسا و قودس هەڵدەسەنگێنن.
ئیدارەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە رێگری لەم جۆرە هەوڵانە بکەن کە هەوڵی گۆڕینی پێگەی مزگەوتی ئەقسا دەدات.
گەلی فەلەستین ئەم هێرشەی وەک هێرشی ئاشکرا بۆ سەر بەها پیرۆزەکان و پێشێلکردنی سەروەری فەلەستین هەڵدەسەنگێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، به توندى سهركۆنهى ئهو هێرشانە دەكات كە به درۆن دهكرێنه سهر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له ههرێمى كوردستان.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٣٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ١١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێلکرد و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە ناوچەی بەقاعە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجام دایەوە.