سەرییەکانی قودس هەوڵیاندا سەربازانی داگیرکەر لە غەززە دەستبەسەر بکەن

سەرییەکانی قودس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر کە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس هەوڵی دەستبەسەر کردنی درا، بەهۆی تەقەی سەهیۆنیەکانەوە کوژراوە و هەندێک موجاهیدیش شەهید بوون.
سەرییەکانی قودس رایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە (٨ی تەمووز) ئۆپڕاسیۆنێکی شایستەیان بە ئامانجگرتنی زرێپۆشێکی سەهیۆنی لە ناوچەی عەباسان ئەلکبیرە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ئەنجام داوە بە ئامانجی دەستبەسەرکردنی سەربازەکانی داگیرکەر.
بەگوێرەی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین، هەروەها باس لەوە کراوە کە دوو ئۆتۆمبێلی داگیرکەر لە خان یونس و شوجاعییە تێکشکێنراون و ئامانجە داگیرکەرەکانی ڕۆژهەڵاتی غەززە بە موشەک و هاوەن لەناو بران.
ئەلمەیادین لێدوانی فەرماندەی مەیدانی لیوای خان یونس لە سەرییەکانی قودسی بڵاوکردەوە. فەرماندەکە رایگەیاندووە کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە تەقەمەنی جۆری شۆک بە ناوی "بەرک" دەستیپێکردووە کە پێشوەختە بە درێژایی ڕێگای زرێپۆشێکی هەڵگری کارمەندان دانراوە. ئەم تەقەمەنیانە دوای چەند ڕۆژێک لە چاودێری و ئامادەکاری مەیدانی دانراون. دوابەدوای تەقینەوەکە، ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرت و بەتەواوی لەناوچوو.
هەروەها وتی، "راستەوخۆ دوای تەقینەوەکە، موجاهیدەکانمان لە مەودای خاڵی سپییەوە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلەکە و لەگەڵ تیمی کارمەندەکە شەڕیان کرد، یەکێک لە سەربازەکانیان لە ئۆتۆمبێلەکە ڕاکێشاند لە هەوڵی ڕفاندنی دا.
بەڵام بەهۆی تەقەی قورسی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی داگیرکەری نزیکەوە، هەوڵی گرتنەکە تەواو نەکرا و سەربازە داگیرکەرەکە بەهۆی تەقەی داگیرکەران مرد و بەشێک لە موجاهیدەکانی سەرییەکانی قودس کە بەشدارییان لە ئۆپڕاسیۆنەکەدا کردبوو شەهید بوون."
ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە یەکەم ئۆپڕاسیۆنی دیلگرتنی لەو شێوەیە نییە و پێشتر چەندین جار هەوڵی شتی وایان داوە و دەشڵێت، "متمانەیەکی تەواومان بە موجاهیدەکانمان هەیە و بە ئیزنی خوای گەورە سەرکەوتن بۆیان قەدەر دەبێت."
ئۆپڕاسیۆنەکانی تر لە غەززە
هەروەها لێدوانەکانی دیکەی سەرییەکانی قودس باس لەوە کراوە کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی داگیرکەر بەهۆی تەقەمەنییەکی جۆری بەرمیلەوە کە پێشتر چێندرابوو لە نزیک زانکۆی ئیسلامی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خان یونس تێکشکێندرا.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی داگیرکەر بە تەقەمەنییەکی بەهێزی ئەندازیاری پێچەوانە لە نزیک شەقامی سێنترال لە گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی غەززە کراوەتە ئامانج.
لە کۆتاییدا سەرییەکانی قودس وێنەی موجاهیدەکانیان بڵاوکردەوە کە بە موشەک و هاوەن هێزەکانی داگیرکەری ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی توفاحی غەززەیان کردە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٦٠٧ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.