کەشتیی حەنزەلەکە سەهیۆنییەکان دەستیان بە سەردا گرتبوو گەشتە بەندەری ئوسدۆد

کەشتیی حەنزەلە کە بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتبوو لە لایەن هێزەکانی داگیرکەر دەستبەسەردا گیرا.
دوێنێ هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتابوون سەر کەشتیی حەنزەلە کە بە مەبەستی تێکشکاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوە کەوتبوو.
زانیاریێک لەبارەی دۆخی ئەو کەسانەی لە ناو کەشتییەکەدا بوون نییە.
بە پێی زانیارییەکان، کەشتیی حەنزەلە دوای موداخەلەی سوپای داگیرکەر گواسترایەوە بۆ بەندەری ئوسدۆد لە خاکەکانی داگیرکراو.
کەشتی حەنزەلە سەر بە هاوپەیمانی ئازادی کە هەڵگری ٢١ چالاکڤان بوون لە ٢٠ی تەمووز لە ئیتالیاوە بەڕێوە کەوتبوو.
لە کامێرەکانی ئەمنیی کەشتییەکە بینرا کە سەربازەکانی داگیرکەر هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکە و هەوڵی داخستنی کامێراکە دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٢٧ کەس کە ١٠٣یان منداڵن.
ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر یوڤاڵ ئەبراهام ئاشکرای کرد کە هەواڵگری سەربازی سەهیۆنی شانەیەکیان بۆ دابینکردنی "شەرعیەت" بۆ سوپای داگیرکەر دامەزراندووە کە ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کردە ئامانج و تیرۆریان کرد.
ئەمریکا رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخات بەهۆی لوتکەی گرنگی پوتین و ترامپ کە بڕیارە لە ١٥ی ئاب لە ئەنکۆراجی پایتەختی ئالاسکا بەڕێوەبچێت.
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە دەڵێن نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتە و کەمی ئاوی پاک و خۆراک، هەزاران منداڵ دەخاتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.