لە ڤیێتنام لافاو هەڵسا: ٨ کوژراو

لە ناوچەی دیێن بیێنی وڵاتی ڤیێتنام بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە ناوچەی دیێب بیێن لە باکووری وڵاتی ڤیێتنام بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و زەوی لەرزین رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
تیمەکانی فڕیاگوزاری ژمارەیەکی زۆر کەسی برینداریان گواستەوە نەخۆشخانە.
بەهۆی لافاو لە گوندێک ١٤ خانوو ڕوخا و رێگای هاتوچۆ بۆ ٣٠ گوند داخراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی بەندکراوێکی دیکەی غەززەیی لە ناوەندێکی لێپرسینەوە شەهید کرد
رژێمی داگیرکەر بەردەوام خەڵک بە فەرمانی چۆڵکردن ئاوارە دەکات و بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستا ٨٢ لەسەدی غەززە وەک "ناوچەیەک کە پێویستی بە چۆڵکردن هەیە" ناسێنراوە. بەڵام لە واقیعدا فەلەستینییەکان هیچ شوێنێکیان بۆ پەناگە نەماوەتەوە.
لە کەنارئاوەکانی نیمچەدوورکەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ ڕووی دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ١٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥١ هەزار و ٤٤٢ کەس.