چاپەمەنی رژێمی سەهیۆنی: پلانی داگیرکردنی تەواوی غەززە لە سەر مێزە

بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بەم زووانە پلانێکی نوێکراوە بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە لە کابینەکەیدا پەسەند بکات.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی چاپەمەنی رژیمی سەهیۆنی، سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ڕاپۆرتیان دا کە ئەو ستراتیژە نوێیە پلانێکی داگیرکارییە کە تەواوی غەززە لەخۆ گرتووە. لە چوارچێوەی ئەو پلانە، رژێم بیر لە فراوانکردنی هێرشەکانی سوپا دەکاتەوە، بە تایبەتی بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بگرێتەوە کە ئەسیرانی سەهیۆنی تێدا بەندکراون.
میدیاکانی رژێمی سەهیۆنی بڵاویان کردۆتەوە کە کابینەی ئەمنیەتی ڕۆژی سێشەممە بۆ پەسەندکردنی ئەم پلانە کۆدەبێتەوە.
بەرپرسان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە "گڵۆپی سەوز" لە سەرۆکی ئەمریکا ترامپەوە وەرگیراوە و پلانەکە بە ئامانجی "کۆنتڕۆڵکردنی هەموو غەززە" ئامادەکراوە.
هەرچەندە تا ئێستا بڕیارەکە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتی فەلەستین ئەو بەڵگە دزەپێکراوانەی ئیدانە کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستوەردان بکەن.
لە ئێستادا رژێمەکە کۆنترۆڵی سەربازیی بەسەر نزیکەی ٧٥ لەسەدی غەززەدا هەیە. ئەگەر پلانەکە قبوڵ بکرێت، ئەوا ئەو ناوچەیەی کە دەمێنێتەوە دەکرێتە ئامانج، بە ئامانجی داگیرکردنی تەواو.
پلانی هێرشەکە بەوە ناسراوە کە ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنی و دامەزراندنی ناوەندەکانی بەناو یارمەتی مرۆیی لە ژێر کۆنترۆڵی رژێمدا دەگرێتەوە.
زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە بەرپرسانی باڵای پێشووی سەهیۆنی لەوان ڕێبەرانی خانەنشینکراوی هەواڵگری و سەربازی، نامەیەکیان ئاراستەی ترامپ کرد و داوایان لێکرد کە فشار بخاتە سەریان بۆ ئەوەی دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن و دیلەکان ئازاد بکەن.
بەو هەڵسەنگاندنەی کە "حەماس چیتر مەترسییەکی ستراتیژی دروست ناکات"، داواکاری "کۆتاییهێنان بە شەڕ" دەربڕدرا.
ڕاگەیاندنی فەرمی و وردەکاری کارپێکراوی بڕیارەکە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕوون دەبێتەوە.
ڕاپۆرتە هەواڵییە دیارەکان لە سەرچاوە میدیاییەکانی سەر بە رژێمەوە تا ئێستا پشتڕاستکردنەوەی ڕەسمییان پێ نەگەیشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی بەندکراوێکی دیکەی غەززەیی لە ناوەندێکی لێپرسینەوە شەهید کرد
رژێمی داگیرکەر بەردەوام خەڵک بە فەرمانی چۆڵکردن ئاوارە دەکات و بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستا ٨٢ لەسەدی غەززە وەک "ناوچەیەک کە پێویستی بە چۆڵکردن هەیە" ناسێنراوە. بەڵام لە واقیعدا فەلەستینییەکان هیچ شوێنێکیان بۆ پەناگە نەماوەتەوە.
لە کەنارئاوەکانی نیمچەدوورکەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ ڕووی دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ١٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥١ هەزار و ٤٤٢ کەس.