لە نابلوس هێرش کرایە سەر "مەقامی یوسف"

هێزەکانی داگیرکەر و جولەکە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر مەقامی یوسف لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
ناوەندی فریاکەوتنی نابلوس سەر بە مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند، لەنێو ئەو بریندارانەی کە لەلایەن تیمەکانەوە چارەسەریان بۆ کراوە، یەکێکیان سووتاوە و یەکێکی دیکەش بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکەوە بریندار بووە. جگە لەوەش دەیان فەلەستینی بە هۆی گازی فرمێسکڕێژ و گازی ژەهراوی بریندار بوون. هەروەها بارودۆخی فەلەستینییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ مەترسیدارە.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە، ئۆتۆمبێلە داگیرکەرەکان لە حوارە، ئاوارتە و بەیت فوریقەوە چوونەتە ناوچەکە و نارنجۆکی بێهۆشکەر و گازی فرمێسکڕێژیان تەقاندووە. سەربازە تیرۆریستییەکان ئاسایشیان بۆ ئەو باندە جولەکانە دابین کرد کە لە "مەقامی یوسف" ڕێوڕەسمی پیرۆزی خۆیان بەڕێوە دەبرد.
جولەکەکان پێیان وایە گۆڕی پێغەمبەر یوسف لە "مەقام یوسف" لە شاری نابلوس هەڵکەوتووە. شوێنەوارناسان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم گۆڕە چەند سەد ساڵە و هی موسڵمانێکە بە ناوی یوسف دوەیقەت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەستە ١٩٣ کەس کە ٩٦یان منداڵن.
لە هێرشی شەوانەدا لە کەناری ڕۆژئاوا ٣ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە و ٣ فەلەستینی دەستبەسەر کران. لە ناحیەی بەیت عومەر لە ئەلخەلیل، ڕۆژنامەنووسی گەنج فەرەح ئەبو عەیاش لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر ماڵەکەی بە دیل گیرا.
ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە فڕۆکەکانی لە ئینگلتەرا بەکرێ گرتووە و بەسەر ئاسمانی غەززەدا دەفڕێنێت بۆ ئەوەی هاوکاری هەواڵگری بۆ رژێمی داگیرکەر بکات، بەمەش چالاکانە پاڵپشتی سوپای داگیرکەر دەکات.
موجاهیدەکانی کەتائیبی قەسام، سەرییەکانی قودس و لیواکانی ناسر سەلاحەدین لە غەززە ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەشیان ڕێکخست و بە تۆپەکانی هاوەن سەرباز و ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکەریان کردە ئامانج.