فڕۆکەکانی بەریتانیا و ئەمریکی سیخوڕی بەسەر غەززەدا ئەنجام دەدەن

ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە فڕۆکەکانی لە ئینگلتەرا بەکرێ گرتووە و بەسەر ئاسمانی غەززەدا دەفڕێنێت بۆ ئەوەی هاوکاری هەواڵگری بۆ رژێمی داگیرکەر بکات، بەمەش چالاکانە پاڵپشتی سوپای داگیرکەر دەکات.
ڕۆژنامەنووسان مات کێنارد و عەبدوڵڵا فاروق، لە پلاتفۆرمی لێکۆڵینەوەی دیپ دایڤ، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایان کردووە کە ئەمریکا بەرنامەیەکی نوێی هەواڵگری لە غەززە بەڕێوەدەبات. بەپێی ئەم بەرنامەیە، ئەمریکا پشتگیری هەواڵگری پێشکەش بە سوپای داگیرکەر دەکات بە بەکارهێنانی فڕۆکە کە لە کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکی بەکرێ گیراوە، بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو ڕۆڵە دەگرێتە ئەستۆ کە بەریتانیا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە ئەنجامی دەدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، فڕۆکەی چاودێریی بیچکرافتی کینگ ئایر 350ی بەریتانی کە بە "Shadow R1" ناسراوەلە بنکەی ئاسمانی ئەکرۆتیری لە قوبرسەوە ئەرکی سیخوڕییان ئەنجام داوە. بەڵام ئەم ئۆپڕاسیۆنانە لە ٢٥ی تەمموزدا لەناکاو وەستان و لە هەمان بەرواردا فڕۆکەیەکی نوێی سیخوڕی ئەمریکی کەوتە خزمەتەوە.
ڕاگەیەندرا کە ئەم فڕۆکەیە لە سەرەتای مانگی تەمموزدا گەشتێکی تاقیکاری لە ویلایەتی میریلاند لە ئەمریکا ئەنجام داوە، دواتر بەسەر ئاسمانی کەنەدا و ئایسلەندا و سیسیلیاوە بەرەو قوبرس فڕیوە و لە ١٥ی تەمموزەوە گەشتی چاودێری بەسەر غەززەدا ئەنجام داوە.
سەرنجڕاکێشترین شت ئەوەیە کە فڕۆکەکە لە ٢٨ی تەمووزدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەسەر خان یونسدا فڕیوە و بۆ ڕۆژی دواتر هێرشە ئاسمانییەکانی داگیرکەران لە هەمان ناوچە دەستیپێکردووە. بەم شێوەیە دەسەڵاتداران دەڵێن ئەم فڕۆکە سیخوڕییە بەشداری ئەو کۆمەڵکوژیانەی دژ بە قوتابخانە و نەخۆشخانە و ناوچە مەدەنییەکان هەیە.
داتاکانی فڕینی فڕۆکەکە بۆ "لیستی ڕەش" زیاد کراوە؛ بۆیە لە شوێنەکانی بەدواداچوونی فڕینی بازرگانیدا دیار نییە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بە گوتەی هێڵە ئاسمانییەکانی بەریتانیا، بەرنامەی ئەم فڕۆکەیە بە شێوەیەکی هەستیار بەڕێوەدەچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کەنارئاوەکانی نیمچەدوورکەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ ڕووی دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ١٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥١ هەزار و ٤٤٢ کەس.
رژێمی سەهیۆنی کە زیاتر لە ٦١ هەزار فەلەستینی کۆمەڵکوژی کردووە، ئێستا پلانی داگیرکردنی تەواوی غەززەی داناوە. گفتوگۆکانی ناوخۆی رژێم ناکۆکییەکان سەبارەت بە پەرەسەندنی دڕندەیی ئاشکرا دەکەن.
ماسیگرانی فەلەستینی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی بەرەو دەریا ڕۆیشتن، لە کەناراوەکانی غەززە لەلایەن هێزی دەریایی سەهیۆنیەوە دەستبەسەر کران و لە کۆی ١٤ دیلەکە شەش کەسیان برا بوون.