لە غەززە ٣ گروپی بەرخۆدان ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن

موجاهیدەکانی کەتائیبی قەسام، سەرییەکانی قودس و لیواکانی ناسر سەلاحەدین لە غەززە ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەشیان ڕێکخست و بە تۆپەکانی هاوەن سەرباز و ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکەریان کردە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنەکە راگەیەنداروێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، "کەتائیبی قەسام بە هاوەن خاڵی کۆنترۆڵ و ئیدارەی دوژمنیان لە نزیک قوتابخانەی دارالارقم لە گەڕەکی توفاح کردە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لە ناوچەی زانا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی خان یونس زرێپۆشێکی هەڵگری سەربازانی سەهیۆنییان بە بۆمبی بەرمیل کردە ئامانج و تیمی فڕۆکەوانی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژران و بریندار بوون. موجاهیدەکانمان هەلیکۆپتەریان بینی کە دەهاتن و دەچوون بۆ چۆڵکردنی سەربازە کوژراو و بریندارەکان.
موجاهیدەکانی کەتائیبی قەسام لەگەڵ موجاهیدەکانی سەرییەکانی قودس و لیواکانی ناصر لە نزیک دەروازەی ئەلموهەندە لە ناوچەی سەتەرەی ڕۆژئاوای خان یونس بە هاوەن ئۆپڕاسیۆنێکیان لە دژی دوژمن ئەنجام دا."
بەرخۆدانی فەلەستینی لە ڕۆژانی کۆتاییدا ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە خان یونس و ڕەفەح چڕ کردووە. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژراون و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ کەس.
لە شاری دەلهی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی دیوارێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە کرد.
پۆلیسی ئەفغانستان ٩ تۆن مادەی هۆشبەری لەناوبرد و ١٠٠ کەسی لە باشووری ئەفغانستان دەستبەسەر کرد.