وەک ئەوەی جینۆسایدەکە بەس نەبووبێت، ئێستا باس لە داگیرکردنی غەززە بە تەواوی دەکەن

رژێمی سەهیۆنی کە زیاتر لە ٦١ هەزار فەلەستینی کۆمەڵکوژی کردووە، ئێستا پلانی داگیرکردنی تەواوی غەززەی داناوە. گفتوگۆکانی ناوخۆی رژێم ناکۆکییەکان سەبارەت بە پەرەسەندنی دڕندەیی ئاشکرا دەکەن.
جارێکی تر ڕوون بووەتەوە کە رژێمی سەهیۆنی بەو سیاسەتەی جینۆساید و برسێتی ڕازی نییە کە ماوەی ٢٢ مانگە لە غەززە بەڕێوەی دەبات.
پلانی بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوەتی غەززە، بووەتە هۆی پەرەسەندنی ململانێی نێوان سەربازی و دامەزراوە سیاسییەکانی ناو رژێم. بەڵام "سیناریۆی داگیرکاری تەواو" لە ناوەڕۆکی مشتومڕەکەدا لە ڕاستیدا ئاماژەیە بۆ قۆناغێکی نوێ و زۆر مەترسیدارتر لە ستەمکردن لە دژی گەلی غەززە.
مشتومڕەکانی نێوان نەتانیاهۆی بکوژ و ئیل زەمیر بەناو سەرۆک ئەرکانی گشتیی رژێمی داگیرکەر لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکرایەوە. زەمیر ڕایگەیاند کە داگیرکردنی غەززە دەبێتە "تەڵەیەکی ستراتیجی" و رژێمی سەهیۆنی تەنانەت دیلەکانی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە. بەڵام نەتانیاهۆ ئەو هۆشداریانەى پشتگوێ خست و داواى کرد پێداچوونەوە بە پلانەکەدا بکرێت و دووبارە پێشکەش بکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم پلانە دڕندانەیە دەتوانێت نەک تەنها شاری غەززە و کەمپەکانی پەنابەرانی دەوروبەری بکاتە ئامانج، بەڵکو تەواوی کەرتی غەززە بکاتە ئامانج. ئیل هولاتا ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە ئەو داگیرکارییە رژێم بەرەو داڕمانی نەگەڕاوە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەبات. بەڵام نەتانیاهۆ بەردەوامە لە بەکارهێنانی ئەو داگیرکەرییە وەک "نمایشکردنی ئیرادەی سیاسی".
ڕووخساری ناوەوەی رژێم ئاشکرا دەبێت
لە کاتێکدا نەیارانی جددی ئەم پلانە داگیرکارییە تەنانەت لەناو سوپای داگیرکەریشدا هەن، هێرشەکانی یایری کوڕی نەتانیاهۆ لە سۆشیال میدیا بۆ سەر سەرۆکی ئەرکانی گشتی دەریخست کە پرۆسەکە چەندە ناعەقڵانی و بە حیساباتی شەخسی بووە.
رژێمی سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦١ هەزار فەلەستینی شەهید کردووە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسیش بریندار کردووە. ملیۆنان کەس ئاوارە بوون، شارەکانیش بە گشتی ڕوخێنراون.
وەک ئەوەی ئەم هەموو دڕندەییە بەس نەبێت، ئێستا پلان بۆ داگیرکردنی تەواو بۆ غەززە دادەڕێژرێت. لە کاتێکدا رژێم لە ناو خۆیدا شەڕ دەکات، خەڵکی غەززە بە تەنیا بە برسێتی و بۆمب و ماڵوێرانییەوە دەهێڵرێنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی بەندکراوێکی دیکەی غەززەیی لە ناوەندێکی لێپرسینەوە شەهید کرد
رژێمی داگیرکەر بەردەوام خەڵک بە فەرمانی چۆڵکردن ئاوارە دەکات و بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستا ٨٢ لەسەدی غەززە وەک "ناوچەیەک کە پێویستی بە چۆڵکردن هەیە" ناسێنراوە. بەڵام لە واقیعدا فەلەستینییەکان هیچ شوێنێکیان بۆ پەناگە نەماوەتەوە.
لە کەنارئاوەکانی نیمچەدوورکەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ ڕووی دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ١٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥١ هەزار و ٤٤٢ کەس.