سلێمان عوبەید یاریزانی پێشووی تۆپی پێی نەتەوەیی فەلەستین لە غەززە شەهید بوو

ژمارەی ئەو وەرزشوانانەی لە جینۆسایدی بەردەوامی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە شەهید بوون، گەیشتە ٦٦٠ کەس و دوایین قوربانیش سلێمان عوبەیدی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانی فەلەستینە.
سلێمان عوبەید کەسایەتی ناوداری تۆپی پێی فەلەستین و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە شەهید بوو. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، عوبەیدی تەمەن ٤١ ساڵ لە کاتی گەیاندنی یارمەتییەکان لەلایەن رژێمی سەهیۆنی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
بە شەهیدبوونی عوبەید، ژمارەی وەرزشوانان کە لە ماوەی ٢٢ مانگی جینۆسایددا شەهید بوون، گەیشتە ٦٦٠ کەس، تەنها لە مانگی تەمموزدا ٣٩ وەرزشوان، گەنج و سکاوت لە هێرشەکانی سەهیۆنییەکاندا گیانیان لەدەستدا.
ئەلعوبەید یاری تۆپی پێی لە یانەی خزمەت ئەلشاتی دەستپێکرد کە یەکێکە لە یانە پێشەنگەکانی غەززە و دواتر لە کەرتی ڕۆژئاوا یاری بۆ یانەی عەماری کرد. یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی فەلەستین لە یارییەکدا بەرامبەر یەمەن لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٠ تۆماڕ کرد. هەروەها لە جامی چالێنج ئاسیا ٢٠١٢ و پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠١٤ بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی یاریی کردووە.
کۆمەڵگەی وەرزشی فەلەستین ئەم کوشتنەی ئیدانە کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بێدەنگی خۆی بشکێنێت و بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پێش بارەگای بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەر لە ناوچەی "کیریا" لە شاری تەلئەبیب داگیرکراو خۆپیشاندان بە داوای ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەچوو.
لە هەرێمەکانی خەیبەر پەختونخوا و بەلوچستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری گوانگژوای پایتەختی هەرێمی گوانگدۆنگای وڵاتی چین لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی سەهیۆنی بەندکراوێکی دیکەی غەززەیی لە ناوەندێکی لێپرسینەوە شەهید کرد