رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر لوبنان: ٦ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری بەعلەبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان ٦ کەس شەهید بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووە سەر قەزاکانی کەفردەعن و زەخلە لە شاری بەعلەبەک لە ڕۆژهەڵاتی وڵات.
لە قەزای کەفردەعن کەسێک لە پێش خانوویێک کرا ئامانج و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە قەزای زەخلە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر قەزای دەری سەریان لە باشووری لوبنان کەسێک گیانی لەدەستدابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس پلانی نەتانیاهۆی بۆ داگیرکردنی غەززە بە توندی ئیدانە کرد و بە پلانێکی جینۆسایدی ناوبرد کە دانوستانەکان تێکدەدات.
لەگەڵ پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە، نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی کە لە باکووری کەرتی غەززە دەژین، جارێکی دیکە بە زۆر ئاوارە دەبن.
گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ بۆ داگیرکردنی تەواوەتی غەززە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "ئەمە ڕاگەیاندنی جینۆسایدە و تێچووی قورسی دەبێت، غەززە لە تەلئەبیب و لە پایتەختە بیانییەکانەوە بەڕێوەناچێت."
هەلیکۆپتەرێک لە سەر ڕووباری میسیسیپی لە ویلایەتی ئیلینۆی پایتەختی ئەمریکا کەوتە خوارەوە و لە ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.