لە ئەمریکا هەلیکۆپتەرێک کەوتە خوارەوە: ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

هەلیکۆپتەرێک لە سەر ڕووباری میسیسیپی لە ویلایەتی ئیلینۆی پایتەختی ئەمریکا کەوتە خوارەوە و لە ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی میسیسیپی ڕایانگەیاند، هەلیکۆپتەرێک لە شاری ئیست ئاڵتۆن لە ویلایەتی ئیلینۆیس خۆی کێشا بە هێڵێکی کارەبادا و دوای ئەوەی خۆی بە کەشتییەکدا کێشا لە ڕووباری میسیسیپی ئاگری گرت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ٢ کەس لەناو هەلیکۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
دوابەدوای ڕووداوەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمە پزیشکییەکان ڕەوانەی ناوچەکە کران.
بەرپرسان ڕایانگەیاند کە کەشتیوانی بازرگانی لەسەر ڕووباری میسیسیپی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام و سەرییەکانی قودس کە دوو لە گروپەکانی خۆڕاگری لە غەززەن لە ئۆپڕاسیۆنی جیادا پێگەکانی سوپای داگیرکەریان بە مووشەک و هاوەن بۆردومان کرد.
حەماس پلانی نەتانیاهۆی بۆ داگیرکردنی غەززە بە توندی ئیدانە کرد و بە پلانێکی جینۆسایدی ناوبرد کە دانوستانەکان تێکدەدات.
لەگەڵ پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە، نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی کە لە باکووری کەرتی غەززە دەژین، جارێکی دیکە بە زۆر ئاوارە دەبن.
گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ بۆ داگیرکردنی تەواوەتی غەززە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "ئەمە ڕاگەیاندنی جینۆسایدە و تێچووی قورسی دەبێت، غەززە لە تەلئەبیب و لە پایتەختە بیانییەکانەوە بەڕێوەناچێت."