لە وڵاتی کینیا فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە: ٦ کوژراو

لە وڵاتی کینیا فڕۆکەیەکی هەڵگری کارمەندانی تەندروستی کەوتە خوارەوە و ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەکە لە شاری نایرۆبۆی پایتەخت کەوتە سەر شوێنی نیشتەجێبوون و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکە بچووکەکە سەر بە ڕێکخراوێکی تایبەتی مەدەنی بەناوی ئامرێف هیێلت ئەفریقا بوو و لە نایرۆبی پایتەختی وڵات بەرەو شاری هارگێیسای هەرێمی سۆمالیلەندی وڵاتی سۆماڵ دەچوو.
دەسەڵاتی ئاسمانی مەدەنی کینیا راگەیاند کە ٣ خوڵەک دوای بەرزبوونەوە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەکە بچڕاوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس پلانی نەتانیاهۆی بۆ داگیرکردنی غەززە بە توندی ئیدانە کرد و بە پلانێکی جینۆسایدی ناوبرد کە دانوستانەکان تێکدەدات.
لەگەڵ پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە، نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی کە لە باکووری کەرتی غەززە دەژین، جارێکی دیکە بە زۆر ئاوارە دەبن.
گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ بۆ داگیرکردنی تەواوەتی غەززە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "ئەمە ڕاگەیاندنی جینۆسایدە و تێچووی قورسی دەبێت، غەززە لە تەلئەبیب و لە پایتەختە بیانییەکانەوە بەڕێوەناچێت."
هەلیکۆپتەرێک لە سەر ڕووباری میسیسیپی لە ویلایەتی ئیلینۆی پایتەختی ئەمریکا کەوتە خوارەوە و لە ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.