گروپەکانی بەرخۆدان پێگەکانی داگیرکەریان بۆردومان کرد

کەتائیبی قەسام و سەرییەکانی قودس کە دوو لە گروپەکانی خۆڕاگری لە غەززەن لە ئۆپڕاسیۆنی جیادا پێگەکانی سوپای داگیرکەریان بە مووشەک و هاوەن بۆردومان کرد.
سەرییەکانی قودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ئێوارەی دوێنێ ڕایگەیاند، لە کاردانەوە بە داگیرکردنی مزگەوتی ئەقسا و پیسکردنی شوێنی پیرۆز، بە دوو موشەک "قودس ٣"، شارۆچکەی نیرعەمیان بۆردومان کردووە.
سەرییەکانی قودس لەگەڵ لیواکانی ئەبوعەلی مستەفا کە باڵی سەربازی بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگارکردنی فەلەستینە، بە گولڵەی هاوەنی ئاسایی ٦٠ ملم لە ناوچەیەکیان لە نزیک تەلات ئەلمونتەر لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شوجاعییە لە شاری غەززە کۆبوونەتەوە، کردە ئامانج.
لە بەرامبەردا کەتائیبی قەسام بە زنجیرەیەک گولڵە هاوەن لە دەوروبەری قوتابخانەی دار ئەلئەرقەم کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، سەرباز و ئۆتۆمبێلەکانی دوژمنی تێدا کۆبوونەتەوە، کردە ئامانج.
هەروەها کەتائبی قەسام بە هاوەنی کالیبەر قورس هێرشیان کردە سەر ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی دوژمن لە میحوەری مۆراج لە باشووری شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە.
ڕێکخراوەکانی خۆڕاگری لە غەززە ئۆپڕاسیۆنەکانیان دژ بە هێزە داگیرکەرەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەرە جیاوازەکاندا بەڵگە دەکەن و وێنەکانی دەرئەنجامی ئەم کارە وردەکاری زۆر لەبارەی ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی هێزە داگیرکەرەکان ئاشکرا دەکەن.
گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەردەوامن لە شەڕ دژی سوپای داگیرکەر کە پێشڕەوییان کردووە بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە دوای ئەوەی سوپای داگیرکەر دەستیان بە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە کردۆتەوە و گەمارۆکانی توندتر کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لایەنگرانی حزب الله و بزووتنەوەی ئەمەل ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پلانی "تەسلیمکردنی چەک بە دەوڵەت"ی حکومەتی لوبنان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت. خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە کە حکومەت کڕنۆشی بۆ رژێمی سەهیۆنی و ئەمریکا داناوە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٠١ کەس کە ٩٨یان منداڵن.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چین تووشی وشکەساڵییەکی سەخت بووە و بەهۆیەوە لافاو و زەوی لەرزین ڕووی دا و ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسیش بێسەروشوێنن.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پەیامی سەرەخۆشی بۆ تیرۆرکردنی ئەبو خەلیل ویشا ئەندامی کۆمینتەی ناوەندی بەرەی جەماوەری و موفید حەسەن لە لوبنان لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەهیۆنی بڵاوکردەوە. بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە هێرشانە تەنیا ئیرادەی بەرخۆدانی فەلەستین زیاتر دەکات.