لە ئەنجامی هێرش سەر غەززە ٦ فەلەستینی شەهید بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر مەدەنییەکان لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون ٦ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ ڕاوەستان بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. بەگوێرەی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە، لانیکەم ٦ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنیش بریندار بوون.
لە هێرشێکدا ٣ کەس کوژران کە فەلەستینیەکان کە لە نزیک چوارڕێیانی نەتزەریم لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لە نزیک ناوەندێکی بەناو دابەشکردنی یارمەتییەکانی ئەمریکا چاوەڕوان بوون، کردە ئامانج. لە هەمان ناوچەدا ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گەڕەکی توفاح لە باکووری شاری غەززە لانیکەم کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. لە گەڕەکی ئەلدەرەج لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە، مووشەکێک کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە ئاراستەی قوتابخانەیەک کراوە و پێنج کەس بریندار بوون.
کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوچەی ناوەڕاستیش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەرانەوە کرایە ئامانج. لە کاتێکدا هیچ ئامارێکی قوربانییەکان بڵاونەکرایەوە، بەڵام باس لەوە کرا کە هێرشەکە ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکانی گرتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستینی وەفا، رژێمی داگیرکەریش هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری خان یونس لە باشووری غەززە دەستپێکردووە. لەو هێرشەدا فەلەستینییەک کوژرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لایەنگرانی حزب الله و بزووتنەوەی ئەمەل ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پلانی "تەسلیمکردنی چەک بە دەوڵەت"ی حکومەتی لوبنان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت. خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە کە حکومەت کڕنۆشی بۆ رژێمی سەهیۆنی و ئەمریکا داناوە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٠١ کەس کە ٩٨یان منداڵن.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چین تووشی وشکەساڵییەکی سەخت بووە و بەهۆیەوە لافاو و زەوی لەرزین ڕووی دا و ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسیش بێسەروشوێنن.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پەیامی سەرەخۆشی بۆ تیرۆرکردنی ئەبو خەلیل ویشا ئەندامی کۆمینتەی ناوەندی بەرەی جەماوەری و موفید حەسەن لە لوبنان لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەهیۆنی بڵاوکردەوە. بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە هێرشانە تەنیا ئیرادەی بەرخۆدانی فەلەستین زیاتر دەکات.